بایک: پێویستە کورد گوێ لە لەیلا گیوڤەن بگرێت

جەمیل بایک رایگەیاند، لەیلا گیوڤەن و ئەو بەرخودانە کە ئەو پێشەنگایەتیى بۆ دەکات گەمەکانى دەوڵەتى تورکی تێکدا. راشیگەیاند، دەبیت هەموو کوردێک ئەنجامێکى بەهێز لە لێدوان و راگەیاندراوە بەهێزەکانى بە دەست بهێنێت.

جەمیل بایک هاوسەرۆکى دەستەى بەڕێوەبەریى کۆما جڤاکێن کوردستان (کەجەکە) ئێوارەى دوێنێ میوانى بەرنامەى رۆژەڤی وڵات بوو لە کەناڵی ئاسمانیى ستیرک تیڤی و لە وەڵامى پرسیارەکاندا شیکارى بۆ باب و پێشهاتەکان کرد.

- بەپێشەنگایەتیى لەیلا گیوڤەن لە زیندانەکان و لە دەرەوە چالاکیى مانگرتن بەڕێوەدەچن. دوای ٧٩ رۆژ لە بەرخودان لەیلا گیوڤەن ئازاد کرا. دەوڵەتى تورک ١٢ی کانوونی دووەم / ٢٢ی بەفرانبار محەمەد ئۆجالانى راستەوخۆ برد بۆ ئیمراڵی. دەوڵەتى تورک لە چی دەترسا کە هەوڵی دا هەموو گەلی کورد فریو بدات و هەمیش سەرکوتى بکات؟ یانی چاوەڕێى دەکرد گەلی کورد هەنگاوێک بۆ دواوە بنێت؟

- لە کەسایەتیى لەیلا گیوڤەن دا سڵاو بۆ هەموو چالاکوانانى مانگرتوو لە زیندانەکانى تورکیا، باکووری کوردستان، هەولێر، سلێمانى، ستراسبۆرگ، وێڵز، کانادا، هۆڵەندا، ئەڵمانیا، شەنگال و رۆژئاوا دەنێرم و رێزی خۆمیان پێشکەش دەکەم. بە راستى چالاکییەکى مێژووییە. چالاکییەکە تا دەچێت گەورەتر دەبێت، نەک تەنها لەسەر کوردان بەڵکو لە دەرەوەش لەسەر گەلانى تر و لەسەر هەندێک لە پەرلەمانتاران و دەوڵەتان و راگەیاندنەکان کاریگەریى درستکردووە. لەبەر ئەوەش ئەو چالاکییە نەک تەنها بۆ گەلی کورد، بەڵکو بۆ هەموو مرۆڤایەتییە، بۆ هەموو هێزە دیموکراسی و ئازادییەکانە. من سەرکەوتن بۆ چالاکییەکەیان دەخوازم. وەک ئێوە باستان کرد، دەوڵەتى تورک گۆشەگیری ئەنجام دەدات، ئەو گۆشەگیرییە تەنها لە دژی رێبەر ئاپۆ نییە بەڵکو لە کەسایەتیى رێبەر ئاپۆدا لە دژی هەموو کۆمەڵگەى کورد، کۆمەڵگەى تورکیا، گەلان و مرۆڤایەتییە.

چالاکییەکانى دژ بە گۆشەگیری کە دەڵێن 'گۆشەگیرى تێکدەشکێنین، فاشیزم هەڵدەوەشێنین' بە راستى چالاکى مێژووین. هەموو کەس دەڵێت 'داواکەى لەیلا گیوڤەن داواى منە' هەموو کەس دەیەوێت گۆشەگیری نەمێنێت، چونکە هەموو کەس خۆی لە ناو گۆشەگیری، زوڵم و لەوناچووندا دەبینێت. لەبەر ئەوەش هەموو کەس دەڵێت، پێویستە گۆشەگیری کۆتایى پێ بێت. دەوڵەتى تورکیا و دەسەڵاتى ئاکەپە و مەهەپە بۆ ئەوەى گوێ لەو داواکارییانە نەگرن، دەستیان بە گەمەکردن کردووە. لە میژووى عوسمانییەدا و لە مێژووی تورکیادا گەمەیەکى زۆر هەیە و هەموو کەسیش ئەوە دەزانێت. هەموویان بە گەمەکان، هەڵخەڵتاندنەکان، پیلانگێڕییەکان و گوشار ئەنجامیان بەدەستهێناوە. ئێستاش ئەو گەمەکردنانە، کە لە دژی چالاکییەکان ئەنجام دەدرێن بۆ ئەوەیە، کە دەیانەوێت یارییەک بکەن بۆ ئەوەى چالاکییەکان تێکبدەن. ئەوەیان کردووەتە بنەمایەک بۆ خۆیان. پێویستە دەستبەرداری ئەوە ببن، چونکە ئیتر ئەو یاریکردن و گەمەکردنانە ئەنجامى نابێت بۆیان. هەر کە دەست بە یاریکردن دەکەن ئەو یاریکردنە راستیى ئەوان باشتر ئاشکرا دەکات. هەموو گەمە و یارییەکانیان هەم لە کۆمەڵگەى کورد و هەم لە کۆمەڵگەى نێونەتەوەیدا زۆر بە باشی دەبینرێن و هەستیان پیدەکرێت. بەو یاری و گەمانە زیانى گەورە لە خۆیان دەدەن. لەبەر ئەوەى ئەو راستییەى خۆیان کە دەیانخواست بە چەندین شێوە بیشارنەوە ئیتر ناتوانن بەو گەمانە بیشارنەوە. تاوەکو دەچێت راستیى ئەوان و فاشیزمەکەیان زیاتر ئاشکرا دەبێت.

سەرەتا هەوڵیاندا برای رێبەر ئاپۆ، محەمەد بچێت بۆ لاى رێبەر ئاپۆ. لە رۆژێکى پشوودا بردیان بۆ لاى رێبەر ئاپۆ، هەر ئەو شەوە هەوڵیاندا پارێزەرەکانى لەیلا گیوڤەن بنێرن بۆ لاى لەیلا گیوڤەن. بۆ ئەوەى بە لەیلا گیوڤەن بڵێن 'لەگەڵ سەرۆک ئاپۆ چاوپێکەوتن ئەنجامدراوە و ئیتر پێویستە تۆ دەست لە چالاکییەکەت هەڵبگرێت' ئەوە بنەماى گەمەکەیان بوو. دەیانخواست ئەوە بەسەر لەیلا گیوڤەن دا بسەپێنن و ئەوە قبوڵ بکات و دەست لە چالاکییەکەى هەڵبگرێت. ئەگەر لەیلا گیوڤەن ئەوەى قبوڵ بکردایە و دەستى لە چالاکییەکەى هەڵبگرتایە ئەوسا دەیانتوانى هێرش بکەنە سەر چالاکوانە مانگرتوەکانى تر لە زیندانەکاندا و هەندێکیان بکوژن و بەو شێوەیە کۆتاییان پێدەهێنا. دەیانخواست بەو شێوەیە خۆیان لەو چالاکییە رزگار بکەن، چونکە تاوەکو دەهات چالاکییەکە کاریگەریى زیاتری دروست دەکرد و راستیی ئەوانى زیاتر ئاشکرا دەکرد. لەبەر ئەوەش تەنگاو و قەڵس بوو بوون. خواستیان بەو گەمەیە خۆیان لەو تەنگاوییە  رزگار بکەن و بتوانن دەسەڵاتەکەى خۆیان بپارێزن و درێژەى پێ بدەن.

بەڵام لەیلا گیوڤەن و هەموو چالاکوانە مانگرتووەکان وتیان 'ئەوە بە مانای کۆتایهاتن بە گۆشەگیری نییە، بۆیە پێویستە ئێمە لە چالاکییەکەمان بەردەوام بین'. لەبەر ئەوەش ئەو گەمەیەى ئەوان ئەنجامى لێنەکەوتەوە و پووچکرایەوە. ناوەندی شەڕی دەروونی ئەو گەمەیە بەڕێوەدەبرد، چونکە دەوڵەتى تورک بە زۆری لەسەر بنەماى شەڕی تایبەتى دەروونی خۆی بەڕێوەدەبات. ئەو ناوەندە ئەمجارە ئەو تاکیتکەى هێنایە پێشەوە و سیاسەتێکى بەو جۆرەى بەڕێوەبرد. بیریان لەوە دەکردەوە کە هەر وەک چۆن بە بەردەوامى بە شەڕی تایبەتى دەروونری ئەنجامیان بەدەستهێناوە ئەمجارەش ئەنجام بەدەست بهێنن. بەڵام ئەنجامیان بەدەست نەهێنا. هەوڵیان بۆ وەرگرتنى ئەنجامێک راستیى ئەوانەی زۆر زیاتر ئاشکرا کرد، کە دەیانخواست بەو گەمەکردنە ئەنجامێک بەدەست بهێنن. گەمەکەیان تێکچوو. لەبەر ئەوەى گەمەکە تێکچوو، چالاکییەکان لە زیندانەکان و لە دەرەوەى وڵاتیش بەهێزتربوون. لە راگەیاندن و میدیاکانیشدا تاوەکو دەهات هەموان زیاتر لە راستیى ئەردۆغان و باخچەلی و راستیى دەسەڵاتە فاشیستییەکەى ئەوان تێدەگەیشتن. لە دژی ئەو گەمەیە راگەیاندراو بڵاودەکەنەوە، بۆچوون و بڕیار و داواکانى خۆیان دەخەنەڕوو.

 تاوەکو دەچێت لە گۆڕەپانى نێونەتەوەیدا تێگەیشتنى باشتر بۆ کێشەى کورد دروست دەبێت. ئەو چالاکوانانەى چالاکى ئەنجام دەدەن باشتر لەلایەن ناوەند و کەسەکان و رێکخراوەکانەوە تێگەیشتیان لەبارەوە دروست دەبێت و باس لە داواکانیان دەکرێت و دەڵێن 'ئەوانە داواى ئێمەن و پێویستە تورکیا ئەو داوایانە بە خێرایى جێبەجێ بکات و کۆتایى بە گۆشەگیریى سەر رێبەر ئاپۆ بهێنێت'. لەبەر ئەوانە تاوەکو دەچێت تووشی زۆری و زەحمەتى زیاتر دەبنەوە و کاتێکیش زیاتر تەنگاو دەبن، دەست بە گەمە و یاری مەترسیدارتر دەکەن. ئەمجارە هاتن لەیلا گیوڤەنیان ئازاد کرد. خواستیان بەوە چالاکییەکانى ناو زیندان، دەرەوەى زیندان، دەووربەری لەیلا گیوڤەن، چالاکوانان و ئەو تێکۆشانە کە تاوەکو دەچوو گەورەتر و بەرفراوانتر دەبوو لە رێگەى ئەو گەمەیەوە تێکبدەن. خواستیان گەلی کورد، کۆمەڵگەى نێونەتەوەیى و هەموان هەڵخەڵەتێنن و بڵێن 'لەیلا گیوڤەن ئازاد کرا، ئیتر چالاکى پێویست نییە'. ئەمجارە خواستیان بەو شێوەیە ئەنجامێک بە دەست بهێنن. ئەوەش گەمەیەک بوو، بەردەوامیدان و دووبارەکردنەوەى گەمەکەى پێشوو بوو. لەیلا گیوڤەن و هەموو چالاکوانان و هەموو ئەو کەسانەى پشتیوانى لەو چالاکییە دەکەن لەوە تێگەیشتن، لەبەر ئەوەش ئەو گەمەیەش تێکشکێنرا و پووچکرایەوە. لێرەدا ئەوە روون دەبیتەوە، کە پێویستە دەوڵەتى تورک ئیتر بەردەوامى بەو گەمەکردنە نەدات، چونکە ئەنجامی بۆیان نابێت.

-  ئێوە دەڵێن، لەیلا گیوڤەن و هەموو چالاکوانانی مانگرتوو و گەلی کورد لە راستیى دەوڵەتى تورک تێگەیشتوون و بەو پێیەش درێژە بە بەرخودانەکەیان دەدەن؟.

- گەلی کورد نەک ئەمڕۆ، بەڵکو چەندین ساڵە لە راستیى دەوڵەتى تورک تێگەیشتووە و چەندین ساڵە لە دژی ئەو دەوڵەتە وەستاوەتەوە. بە باشی لەوە تێگەیشتووە، کە ئەو دەوڵەتە چ سیاسەتێک بەرامبەر بە کورد بەڕێوە دەبات. ئەوانەى کە زۆر لەوە تێناگەن لەلایەن تورکیاوەیە، گەلانى تورکیا زۆر لەوە تێنگەیشتوون. لە گۆڕەپانى نێونەتەوەیش تێگەیشتنێکى زۆر لەوبارەیەوە نییە. بەو چالاکییانە و بەو تێکۆشانەى ئەنجامدرا، گەمەکانى دەوڵەتى تورک و راستیى دەوڵەتى تورک و راستیى دەسەڵاتى ئەردۆغان و باخچەلی باشتر هەم بۆ گەلی تورکیا و هەم بۆ گۆڕەپانى نێونەتەوەیى و هەم بۆ هێزە دیموکراسی و ئازادییەکان روون بوویەوە. لەبەر ئەوەش تاوەکو دێت هەموو کەس ناڕەزایەتیى خۆی لە دژی ئەردۆغان – باخچەلی دەخاتەڕوو. تاوەکو دەچێت ئەو ناڕەزایەتییە زیاتر دەبێت. ئەوە روونی دەکاتەوە کە هەموو کەس لە سیاسەتەکانى ئەردۆغان – باخچەلی بەرامبەر بە کوردان تێگەیشتوون. بۆیە لە پاڵ لەیلا گیوڤەن، لە پاڵ چالاکوانانى مانگرتوو لە زیندانەکان و لە دەرەوەى زیندانەکاندان و پشتیوانى لە مانگرتووان دەکەن و هاوکارییان دەکەن. روونە تاوەکو دێت ئەم بزووتنەوەیە گەورەتر دەبێت و هاوکاریکردن و پشتیوانیکردنى زیاتردەبێت.

- لە گۆڕەپانى نێونەتەەیى پشتیوانى بۆ لەیلا گیوڤەن هاوسەرۆکى کەجەدە هەیە. بە گشتیى بۆ تێکشکاندنى گۆشەگیری بەرخودانێکى بێ هاوتا بەڕێوەدەچێت. گەلی کورد دەبێت لە دژی گۆشەگیری ستراتیژ و بەرخودانی خۆی چۆن دەستنیشان بکات؟

- ئەوانەى زیاتر لە دژی گۆشەگیریى سەر رێبەر ئاپۆ وەستاونەوە ژنان بوون. ئەوانەى زیاتر لە چالاکییەکاندا پشتیوانى دەکەن ژنانن. ئەوە نەک تەنها ئەمڕۆ، بەڵکو کاتێک پیلانگێڕیى نێودەوڵەتى لە دژی رێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا، ئەوانەى زیاتر لە دژی پیلانگێڕییەکە وەستانەوە و ئەوانەى زۆرتر هاوکاریى رێبەر ئاپۆیان کرد و ئەوانەى زیاتر خاوەندارییان لە رێبەر ئاپۆ کرد و خواستیان رێبەر ئاپۆ بپارێزن و ئەوانەى خواستیان ئەو سیاسەتەی سەر رێبەر ئاپۆ کە لە دژی کوردان و مرۆڤایەتى بەڕێوەدەچێت، ئاستەنگ بکەن، زۆربەیان ژن بوون.

 هەموو کۆمەڵگەى کورد لە دژی گۆشەگیری وەستاوەتەوە، بەڵام پێشەنگایەتییەکەى ژنان دەیکات. ئەوە رۆح بە هەموو کۆمەڵگە دەبەخشێت، هەموو ژنان لە دەرەوەى کوردستان دەکاتە هێزى دیموکراسی و ئازادی. بۆ نمونە کچێکى لوبنانی بە ناوی رۆژبین، کاتێک رێبەر ئاپۆ دیلکرا لە دژی ئەو دیلکردن و پیلانگێڕییە چالاکیى ئەنجامدا. ئەوەى خاوەنداریی لە رێبەر ئاپۆ کرد ژن بوو، ژنێکى لوبنانى بوو. دیسانەوە کاتێک دەوڵەتى تورک هێرشى گەورە و قورسی دەکردە سەر کوردان، بزووتنەوەکەمان و رێبەر ئاپۆ، لە دێرسیم زیلان لە دژیان وەستاییەوە. زیلانى خواستى بە چالاکییەکەى ئەو سیاسەتەى بەڕێوەدەچێت بۆ هەموان ئاشکرا بکات و لێى تێبگەن. چالاکییەکى بەهێزی لەو شێوەیەى ئەنجامدا. هەروەها هەڤاڵ ڤیان (لەیلا والی حەسەن) کە کچێکى خەڵکى سلێمانى بوو لە دژی پیلانگێڕی و گۆشەگیری وەستاییەوە و ئاگری لە جەستەى خۆی بەردا. لەیلا گیوڤەنیش نوێنەرایەتیى ئەوان دەکات. لەیلا گیوڤەن لە وتەکانیدا ئەوەى دەستنیشانکرد، خاوەنداریى لەو چالاکییانەى زیندانى ئامەد کرد و بەردەوامیى پێدا، کە شەهیدی گەورەیان بۆ دراوە، کەسانى وەک مەزڵوم، کەمال، خەیری، عاکیف، فەرهاد، عەلی چیچەک لەو پێناوەدا شەهید بوون. هەم خاوەنداریى لەو هێڵە کرد، کە رۆژبین، زیلان و ڤیان کردیانە بنەماى تێکۆشان و چالاکییەکەیان و ئەو درێژەى پێدا. یانی هەم لە زیندان و هەم لە دەرەوەى زیندان ئەو تێکۆشانەى بۆ ئازادی و دیموکراسی ئەنجام دەدرێت، بۆ خۆی کردووەتە بنەما و وتى 'لەو پێناوەدا چ باجێک بدرێت لەبەرچاومە و لێى ڕاناکەم'. وتى 'بنەما و گەشە و بەرەوپێشچوونی دیموکراسی و ئازادی بە تێکشکاندنى گۆشەگیریی سەر رێبەر ئاپۆ بەدی دێت'. لە لێدوانەکەیدا ئەوەى بە ئاشکرا وت 'تاوەکو گۆشەگیریى سەر رێبەر ئاپۆ تێکنەشکێنرێت و بە تەواوی هەڵنەگیرێت و لە هەلومەرجی ئازادیدا نەژی و کار نەکات، من بەردەوام دەبم لە چالاکییەکەم'. هەموو چالاکوانانى تری مانگرتوو بۆ نمونە ناسر یاگز هەر ئەوەی وتەوە. چالاکوانە مانگرتووەکانى ستراسبۆرگ، ئیمام لە وێڵز، یوسف لە کانادا هەر ئەوەیان وتەوە. چالاکوانە مانگرتووەکانی هۆڵەندا، ئەڵمانیا و ئەوانەى لە زیندانى ئامەد، لە زیندانەکانى باکوور و تورکیادان هەموویان ئەوەیان دووبارە کردەوە و وتیان 'بۆ ئێمە دەرەوە، یان زیندان تۆفیرێکى ئەوتۆی نییە. خۆی لە خۆیدا گۆشەگیریمان لە دژ بەڕێوەدەچێت، یانى هەموومان لە زیندانداین. تاوەکو ئێمە ئەو گۆشەگیرییە تێکنەشکێنن، ئێمە بەردەوام دەبین لە چالاکییەکەمان'. بە ئاشکرا ئەوەیان وت و خواستیان هەموو کەس خاوەنداری لەوە بکات. لەیلا گیوڤەن دواى ئەوەى لە زیندان چووە دەرەوە قسەى زۆر بەهێزی کرد. وتى 'بۆ ئێمە شەرمە، رێبەر ئاپۆ بەو شێوەیە لە ژێر گۆشەگیریدا بمێنێتەوە. لە کەسایەتیى رێبەر ئاپۆدا ئێمە هەموومان لە ژێر گۆشەگیریداین و ئەوەش قبوڵ ناکرێت. ئەوە بۆ ئێمە شەرمێکى گەورەیە'.

وتى 'من داواى لێبوردن دەکەم، چونکە ئێمە تاوەکو ئێستا نەمانتوانیوە رێبەر ئاپۆ ئازاد بکەین'.

راستە. بە هەموو کوردانى وت، پێویستە ئێمەش لەوە شەرم بکەین. کاتێک مرۆڤەکان شەرمیان کرد دەتوانن خۆیان لە شەرم رزگار بکەن. چونکە کاتێک مرۆڤ لە شتێک شەرم نەکات مرۆڤ زۆر گرنگی بەو شتە نازانێت. مرۆڤێکى شۆڕشگێڕ و گەلێک و بزووتنەوەیەک کە لە شتێک شەرمی کرد دەتوانێت هۆکاری ئەو شەرمە لە ناو ببات. چونکە ئەو هەستێکى زۆر گەورەیە. رێبەر ئاپۆش کاتێک دەستیپێکرد وتى 'ئەو دۆخەى کە منى تیادا بووم قبوڵم نەکرد. ئەوە دۆخێک نەبوو، کە مرۆڤ قبوڵی بکات. من شەرمم لەوە کرد. لە لاوازی و لە کەم و کوڕییەکانى خۆم شەرمم کرد'. لەبەر ئەوەى شەرمی کرد ئەو لاوازییەى لە خۆیدا نەهێشت و کەسایەتییەکى گەورەى لە خۆیدا دروستکرد. لە کوردستان لە دژی داگیرکەری تێکۆشانێکى گەورەى ئافراند.

روونە کە لەیلا گیوڤەن بە باشی لەوە تێگەیشتووە، چونکە وتى 'چۆن دەبێت تاوەکو ئێستا ئێمە نەمانتوانیوە گۆشەگیری تێبکشکێنین. ئێمە خۆمان لە ژێر گۆشەگیری و لە ژێر سڕینەوە رزگار نەکردووە. ئەوە بۆ من و بۆ گەلی کورد شەرمێکى گەورەیە'. لەبەر ئەو شەرمە باسی ئەوەی بۆ هەموومان کرد. دیارە لەیلا گیوڤەن لە سیاسەتى سەر رێبەر ئاپۆ، سیاسەتى سەر گەلی کورد لە کەسایەتیى ئەواندا، کە لە دژی گەلی کورد بەڕێوەدەچێت تێگەیشتووە. دوژمن سوود لە لاوازی و کەم و کوڕییەکانى ئێمە وەردەگرێت و بەو هۆیەوە ئەو سیاسەتى سڕینەوە و لە ناوبردنە بەڕێوەدەبات و حساب بۆ ئێمە ناکات. لەبەر ئەوەش پێویستە لە دژی ئەوە بوەستینەوە. ئێمە خۆمان لەو شەرمە رزگار بکەین و خۆمان لە ژێر سیاسەتى سڕینەوە و لەناوبردندا رزگار بکەین. ئەو باسی ئەو سیاسەت و ئەو شەرمەى کرد و داوای رزگاربوونی لەو شەرمە کرد.

لەبەر ئەوە وتەکەى لەیلا گیوڤە وتەیەکى زۆر بەهێزە. پێویستە هەموو مرۆڤێکى کورد لەو وتەیە ئەنجامێک بۆ خۆی بەدەست بهێنێت. مرۆڤ ئیتر ناتوانێت سیاسەتى ئەردۆغان – باخچەلی لەسەر گەلی کورد تەحەمول بکات و قبوڵی بکات و بەلایەوە ئاسایى بێت. چونکە هەموو رۆژێک کورد دەکوژن، هەموو رۆژێک سوکایەتیى پێدەکەن، هەموو رۆژێک دەڵێن 'من تۆ دەسڕمەوە، من تۆ دەکوژم، من کۆتایت پێدەهێنم'. هەموو زوڵمێک ئەنجام دەدەن، هەموو جۆرە سوکایەتییەک دەکەن، هەموو جۆرە گەمەیەک ئەنجام دەدەەن، هەموو جۆرە چەکێک لە دژی کورد بەکار دەهێنن. لەبەر ئەوانەش، دەبێت ژیانێکى لەو جۆرە لە کورد حەرام بێت و قبوڵی نەکات. پێویستە هەموو کوردێک بە باشی لەوە تێبگات. لەبەر ئەوەش دەبێت ئەوە ببینن کە ئەو دۆخەى تیایداین دۆخێکى شەرمە. ئەى چۆن خۆمان لەو شەرمە رزگار بکەین؟ پێویستە ئەمە بکاتە بنەما بۆ خۆی. ئەگەر شەرمی کرد دەتوانێت خۆی لەو شەرمە رزگار بکات. لەو کاتەدا دەتوانێت لە دژی سیاسەتى فاشیست، داگیرکەر و سڕینەوە بوەستێتەوە. لەو کاتەدا دەتوانێت خۆی بپارێزێت و بە ناسنامە، زمان، کولتور و بەهاکانى خۆییەوە بە ئازادی بژی.

ر.م