برازای عاکیف یڵماز: ئێمە ڕێگەی بەرخۆدان زیندوو دەهێڵینەوە

برازاکەی عاکیف یڵماز قارەمانەکەی بەرخۆدانی ١٤ی تەمووز/٢٣ی پووشپەڕ لەناو ڕیزی تێکۆشانی ئازادیدایە، گەریلای هەپەگە برازای یڵماز ورتی؛" ئێمە ڕێگەی بەرخۆدانەنە مێژووییەکە زیندووە بهێڵینەوە، ئەمە ئەرکی سەرشانی ئێمەیە."

کاتێک کە ناوی بەندیخانەی ئامەد دێتە سەر زمان ناوی کەمال پیر، ساکینەجانسز، محەمەد خەیری دورموش، عەلی چیچەک، فەرهاد کورتای، نەجمە ئانیک،عاکیف یڵماز و سەدان ناوی دیکە دێتەوە یادی مرۆڤ، لەلەدژی فاشیزم-ی لە ١٤ی تەمووزدا ناوی خۆیان لە مێژوودا تۆمارکرد.

ناوی دامەزرێنەران و کادیرە پێشەنگەکان سەرەڕای دەرباز بوونی دەیان سال هەر زیندووە. هەروەها جیلی نوێ کە بەشداری ناو ڕیزی پەکەکە بوون لەگەل ئەواندا ژیان دەکەن. یەکێک لەوانە برازای عاکیف یڵمازە قارەمانی ناو بەرخۆدانە مێژووییەکەی زیندانی ئامەدە. ناوی خۆشی هەرعاکیف یڵمازە.

عاکیف یەڵماز گەریلای هەپەگە کە برازای یڵمازە، ئاوەها باس لە بەشدار بوونی لەناو ڕیزی گەریلادا دەکات."  کوڕە پووری من لە ٢٠٠٧ لە بۆتان شەهید بوو. بە منی دەگوت کە سەرەی تۆیە. گروپەکەی من هەول دەدەن کە ڕۆحی بەرخۆدانییە مێژووییەکە زیندوو بهێڵنەوە. ئەوەی دەینی ئێمەیە بۆعاکیفەکان و گەل."

'گەل هەرە زۆر پێشوازییان لە تەڤگەری پەکەکە دەکرد'

عاکیف یڵماز وتی:

لەکاتی کودەتاکەدا من لەداییک نەبووم. لەدژی دەسەڵاتی فاشیست،پیلانگێڕ وکۆمکوژ، بەرخۆدانی هەتامردن، چۆن کاریگەری لەسەرهەموو بەشەکانی کۆمەڵگادا کردبوو، لەسەر گوندەکەی ئێمەش کاریگەری خۆیی دانابوو. لە ٦٨کاندا لەهەرێمەکەی ئێمەدا گەنجان وخوێندکاران دەستیان بە جووڵانەوەکردبوو. دوژمن لەکاتی سەرهەڵدانەکەی ئاگریدا سیاسەتی ئینکار و قڕکردنی پەیرەو دەکرد. لەدژی ئەوهێرشانەی دوژمن لە ناوگەلدا لەسەر ئەساسی بەرخۆدانیی هەوڵی تۆڵەکردنەوە درابوو. بەڵام بەرەی چەپت تورک و بزوتنەوەی کورد کە لەو کاتەدا بەڕێکخستن کرابوون . لەو سالانەدا گەلی هەرێمەکە هەرە زیاتر مەیلیان بەلای بزوتنەوەی ئاپۆییدا بوو.هەڤال عاکیف یڵماز-یش بۆ یەکیەتیی نەتەوەیی کورد وئازادی، بەشداری ناو تەڤگەری ئاپۆیی بوو."

' خۆی بە قەرزداری مەزڵۆم دۆغان دەزانی'

یەڵماز کە بەچیرۆکەکانی پێشووی پەکەکە گەورە بووە بەردەوامی بە قسەکانی دا :

" هەڤال عاکیف یڵماز لە ناوچەی سەرحەد چالاکانە خەباتی دەکرد. کاتێک کە هەڤال مەزڵوم دۆغان خرایە بەندیخانەی ئامەد ئەو پلانانەی کە قەرار بوو هەڤال مەزڵوم لەزیندان بڕفێنن گرتییە ئەستۆی خۆی. پلانی پێشووی ڕفاندن سەری نەگرت. هەر بۆیە هەرکات خۆی بەقەرزداری مەزڵۆم دۆغان دەزانی. دوای ئەوەش دەستگیرکرا وئەویان بردە بەندیخانەی ئامەد کە مەزڵوم دۆغان-ی تێدا بوو. لە بەرخۆدانی بەندیخانەی ئامەد بەئەرکیکی قوورس ڕابوو.دوای چالاکیەکەی مەزڵوم دۆغان بەرخۆدانی بەندیخانەی ئامەد  هەتاکودەچو گەورەتردەبوو.لە بەندیخانە هەتاکو بەرخۆدانی هەظاڵان گەستر دەبوو بەرخۆدانی گەلیش گەشتر دەبوو.

'ستەمیک نەما کردیان بەڵام بەرخۆدان گەشتر بوو'

یەڵماز وتی ستەمێک نەما لە پەکەکەییەکان، بنەماڵە ومندالانی ئەوان نەکرابێت و وتی، " ویستیان لە ڕێگەی منداڵەکانەوە دەست بە سرینەوەی ئێمە بکەن، ئەو مامۆستایانەی کە ڕەوانەی گوندەکان دەکران بەتایبەت یەرکدار کرابوون."

ک-ش