بریندارێکی دیکەی بومەلەرزەکەی شاری وان گیانی لەدەستدا

ئەرجان ئاجاری ١٤ ساڵان کە بە برینداری لە ژێر داروپەردووی خانووە رووخانەکاندا لە ناوچەی ئەلباکی شاری واندا دەرهێنرابوو، گیانی لەدەستدا.

٢٣ی ئەم مانگە لە ناوچەی 'خۆی' لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ناوچەی ئەلباکی شاری وانی باکوری کوردستان بە گوڕی ٥.٩ پلەی رێختەر بومەلەرزەیەک روویدابوو. لە ئەنجامی بومەلەرزەکە لە ناوچەی ئەلباکی شاری وان ٩ کەس گیانیان لەدەستدابوو، هاوکات مێرد منداڵێکی ١٤ ساڵان بە ناوی ئەرجان ئاجار بە برینداری لە ژێر داروپەردووی خانووەکاندا رزگار کرابوو، بەڵام لە نەخۆشخانە گیانی لە دەستدا و ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەنجامی بومەلەرزەکەدا لە گەڕەکەکانی گوڤەندیک، گەلەنلەر، ئۆزپنان و کاشکۆلی ناوچەی ئەلباکی شاری وان گیانیان لەدەستدا، گەیشتە ١٠ کەس.

بڕیار وایە تەرمی ئەرجان ئاجار سبەینێ لە ناوچەکە بە خاک بسپێردرێت.

ز.ش