به‌هۆی ئۆپه‌راسیۆنی قڕكردنی سیاسی ١٥ كه‌س ده‌ستگیر كران
له ناوچه‌ی تووتاخی سه‌ر به ئاگری پۆلیسی توركیا هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵان و ١٥ كه‌سی ده‌ستگیر كرد.
له ناوچه‌ی تووتاخی سه‌ر به ئاگری پۆلیسی توركیا هه‌ڵیكوتایه سه‌ر ماڵان و ١٥ كه‌سی ده‌ستگیر كرد.
پۆلیسی توركیا به‌یانیی ئه‌مڕۆ له ناوچه‌ی تووتاخ-ی ئاگری هه‌ڵیكوتایه سه‌ر زۆر ماڵ و ١٥ كه‌سی ده‌ستگیر كرد. ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیر كراون بریتین له: مهندووح ئایدن به‌رپرسی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) له ناوچه‌كه، نووره‌دین دووران، به‌دیر ئه‌لبی، مه‌نده‌ره‌س ئه‌لبی، ئیلیاس ئه‌فه، ڤه‌دات توورگووت، جه‌ڤده‌ت بیلیجی، محه‌مه‌د دووراك، عه‌بدولره‌حمان ده‌میره‌ل، مهناڤ یڵدرم، مه‌تین یڵدرم، ئه‌نڤه‌ر كوتولای و یاشار دووران.
ده‌ستگیركراوان گواسترانه‌وه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی توركیا له شاری ئاگری.
s.m