بوومەلەرزەیەک باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەژاند

بوومەلەرزەیەک بە پێوەری پێنج پلەی ڕیختەر سنووری نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستانی هەژاند و تا ئێستا دیار نییە زیانی هەبووە یان نا.

بوومەلەرزەیەک بە پێوەری پێنج پلە بەپێی پێوەرەکانی ڕێختەر لە قووڵایی ١١ کم ژێر زەوی سنووری نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستانی هەژاند.

بە گوێرەی زانیارییەکانی کەشناسیی ئێران، ناوەندی بوومەلەرزەکە شاری سالح ئاباد لە پارێزگای ئیلام بووە، بەڵام لە مەندەلی و گەرمیانی باشووری کوردستانیش هەستی پێکراوە.

دەربارەی زیانەکانی بوومەلەرزەکە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک بڵاونەبووەتەوە.

ف.ق