بووڵدان: ئاكه‌په ده‌بێ بڕوات
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په په‌روین بووڵدان ڕایگه‌یاند، گه‌ل ڕۆژی ٣١ی ئادار ده‌رسێكی گه‌وره به ئاكه‌په ده‌دات. گوتیشی، ده‌بێ به‌په‌له گۆشه‌گیری هه‌ڵبگیرێت.
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په په‌روین بووڵدان ڕایگه‌یاند، گه‌ل ڕۆژی ٣١ی ئادار ده‌رسێكی گه‌وره به ئاكه‌په ده‌دات. گوتیشی، ده‌بێ به‌په‌له گۆشه‌گیری هه‌ڵبگیرێت.
هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) په‌روین بووڵدان له چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان سه‌ردانی شاری ئاگریی باكووری كوردستانی كرد.
بووڵدان قسه‌ی بۆ گه‌ل كرد و گوتی، «دوای ٣ ڕۆژی دیكه له وه‌ڵاته‌كه‌مان ئیدی قسه له‌سه‌ر بابه‌تی ئاشتی و دیموكراتی ده‌كرێت. له‌م وه‌ڵاته هه‌موو پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگه له ئاكه‌په نیگه‌رانن و چاوه‌ڕوانی ٣١ی ئادار ده‌كه‌ن. ده‌سه‌ڵاتی ئاكه‌په ٣١ی ئادار ده‌رسی پێویست له گه‌له‌كه‌مان وه‌رده‌گرێت.»
په‌روین بووڵدان ڕایگه‌یاند، قه‌یوومه‌كان ٣١ی ئادار ده‌ستی یه‌كتر ده‌گرن و ده‌چنه‌وه ئه‌نقه‌ره. ماوه‌ی ئاكه‌په كۆتایی هات، خۆیشیان ده‌زانن كه ٣١ی ئادار ده‌ڕۆن.
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، «هه‌رچه‌نده له زیندانیش‌دا بن فیگه‌ن یوكسه‌كداغ، سری سووره‌یا ئۆنده‌ر، سه‌باحه‌ت توونجه‌ل، سه‌لما ئرماك، ئیدریس بالووكه‌ن و هه‌موو هاوشاره‌داره‌كانمان له دڵی هه‌موو كه‌سێكدان. ده‌سه‌ڵاتیش به‌باشی ئه‌مه ده‌زانێت، بۆیه هێرش و سوكایه‌تی ده‌كات. به‌ڵام ئه‌مه ده‌گۆڕێت. ڕۆژێك دێت هه‌موو هه‌ڤاڵه‌كانمان بێنه ده‌ره‌وه و له‌م مه‌یدانانه بۆ ئێوه قسه بكه‌ن.»
«گاڵته به كوردان ده‌كات»
بووڵدان باسی له گوتارێكی دوێنێی ئه‌ردۆغان كرد و گوتی، «له قسه‌كانیدا گوتوویه‌تی: [دایكان له زیندان به كوردی له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان قسه ده‌كه‌ن.] گاڵته‌ی به گه‌ل كردووه. به‌ڕاستیش گاڵته‌ی به ئێمه و كوردان كردووه. ده‌مه‌وێت بڵێم؛ تۆ هه‌ستی و به‌هۆی درووشمی كوردی گه‌نجان بخه‌یه زیندان، دواتریش ستایشی خۆت بكه‌ی و بڵێی [دایكان به كوردی له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانیان قسه ده‌كه‌ن]. مه‌گه‌ر بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئێمه بتوانن به كوردی قسه بكه‌ن، ده‌بێ بكه‌ونه زیندان؟»
«ده‌مه‌وێت به سه‌رۆك كۆمار بڵێم؛ مرۆڤه‌كان له زیندان كۆتایی به ژیانی خۆیان دێنن! له‌یلا گیوڤه‌ن ١٤١ ڕۆژه له مانگرتن له خواردندایه. له‌گه‌ڵ ئه‌ودا سه‌دان مرۆڤ مانیان گرتووه. تۆ كه ئه‌مه نا‌بینیت و ناته‌وێت بیبیستی و گوێیان پێناده‌ی، دواتریش هه‌ڵده‌ستی و ده‌ڵێی مرۆڤ له زیندانه‌كان به كوردی له‌گه‌ڵ دایكه‌كانیان قسه ده‌كه‌ن.»
«ده‌بێ كۆتایی به گۆشه‌گیری بێت»
په‌روین بووڵدان ڕایگه‌یاند، مادام له‌یلا گیوڤه‌ن كه ژنێكی په‌رله‌مانتاره ١٤١ ڕۆژه مانی له خواردن گرتووه، دیاره كێشه‌یه‌ك هه‌یه. كه‌واته ئه‌و ژنه داواكارییه‌كی هه‌یه. هه‌ڤاڵه‌كانی داواكارییان هه‌یه. ئه‌و داواكارییه‌ش كۆتایی هێنانه به گۆشه‌گیری.
بووڵدان ڕووی له حكوومه‌تی تورك كرد و گوتی، به گوێره‌ی قانوونه‌كانی خۆتان هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن و كۆتایی به گۆشه‌گیری بێنن. په‌روین بووڵدان ڕایگه‌یاند، حكوومه‌ت قانوونه‌كانی پێشێل ده‌كات. ئێمه شه‌رمه‌زاری ده‌كه‌ین. پێویسته كۆتایی به گۆشه‌گیری بێت و ده‌رفه‌تسازی بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڕێز ئۆجالان بتوانێت خانه‌واده و پارێزه‌ره‌كانی ببینێت.
له كۆتایی گوته‌كه‌شیدا گوتی، گه‌لی ئاگری خاوه‌نداره‌تی له ئیراده‌ی خۆی ده‌كات و سه‌رده‌كه‌وێت.
s.m