بڕیاری گرتن بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی قۆسەر دەرچوو

نیلۆفەر ئەلیک ییڵماز هاوسەرۆکی شارەوانی قۆسەر کە قەیوم لە جێگەی دانرابوو و لە لایەن ڕژێمی ئاکەپەوە دەست بەسەر پۆستەکەیدا گیرابوو، بڕیاری دەستگیرکردنی بۆدەرچوو.

ییڵماز ١٢ی کانونی یەکەم دەستگیرکرابوو. یێلماز لە دادگای مێردین دادگاییکرا و بە بیانۆی ئەندامێتی ڕێکخستن ڕەوانەی زیندانکرا.

٢مین دادگای سزای سولح کار و چالاکی کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیکی وەک داواکری ٥ شایەدحاڵی شاراوەی بە بیانۆی کۆنتڕۆلی پزیشکی بەکەمزانی. دادگای بڕیاری گرتن بۆ ییڵماز دەرکرد و بۆ زیندانی پیتی (E) ڕەوانەکرا.

ف.ق