ئەو سەربازانە ماوەیەک پێش هەڵبژاردن بەشێوەى بە کۆمەڵ خۆیان کرد بە شرنەخ و ئەلکێ دا.
ئەو سەربازانە بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش بران بۆ بنکەکانى دەنگدان و بە شێوەى بە کۆمەڵ دەنگیان دا.
ئەو سەربازانە کە کاروانى زرێپۆشەکان برابوونە ئەو شارە لە بنکەی دەنگدانى خوێندنگەی سەرەتایى ئەدیب باشار رێوشوێنێکى ئەمنیى توندی سەربازی و پۆلیسییان گرتە بەر.
کاتێک سەربازەکان چوون بۆ ئەوەى دەنگ بدەن رێگایان نەدا پەیامنێران وێنەیان بگرن و دەنگدانەکەیان تۆمار بکەن.
لە قەرسکێ کە زۆرینەى دانیشتوانەکەى جەردەوانن، بۆ ئەوەى دەنگدەران نەچنە سەر سندوقەکانى دەنگدان، گوشار لە دەنگدەران دەکرێت. لە خوێندنگەى ئەو گوندە، کە شوێنى دەنگدانە، دەیان سەرباز بە چەکەوە لە بنکەکەدان و ئەوەش ناڕەزایەتیى لێکەوتووەتەوە.
لە ئەلکێ سەربازان بە ئۆتۆمبێلی زرێپۆش بران بۆ شوێنى دەنگدان و سەربازان بە جلوبەرگی فەرمیى سوپاى تورکیاوە دەنگیان دا.
کاتێک ئەوە روون بوویەوە، کە ئەو سەربازانە بەرپرسی باڵاى سەربازی نین، چاودێرانى هەدەپە لەسەر سندوقەکانى دەنگدان لێیان هاتنە دەنگ و بەو هۆیەوە سەربازان ناچار بون جلوبەرگە سەربازییەکانیان دابکەنن و بە جلوبەرگی مەدەنی و ئاساییەوە دەنگ بدەن.
ر.م