بە هۆی مەترسی کۆرۆناوە خوێندنگاکانی کەمپی مەخمور داخران

لە کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جوودی (مەخمور) بە هۆی مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆناوە، باخچەی منداڵان، خوێننگاکانی سەرەتایی و ئامادەیی بۆ کاتێکی نادیار داخران و پشوو ڕاگەیەنرا.

دوای ئەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا گەیشتە کەرکوک و نەجەڤ، لە هەموو هەرێمی کوردستان خوێندنگا و زانکۆکان داخران و پشوو ڕاگەیەنرا.

لەو چوارچێوەیەدا دەزگای پەروەردەیی کەمپی پەنابەرانی شەهید ڕوستەم جوودیش بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاری داخستنی خوێندنگاکانی دا.

ئەمرۆ لە هەموو خوێندنگاکان مامۆستاکان سیمیناریان لەبارەی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی کۆرۆنا پێشکەش کرد و دواتر خوێندنگاکان داخران و پشوو ڕاگەیەنرا.

لە کەمپی شەهید ڕوستەم جوودی ٢ خوێدنگای سەرەتایی، ٢ ناوەندی و ٢ ئامادەیی هەن و نزیکەی ٣٥٠٠ خوێندنکار لەو خوێندنگایانەدا دەخوێنن. هەروەها ٤ باخچەی منداڵانیش هەن.

ف.ق