بەهۆی بوردومانی فرۆکەکانی سوپای تورکەوە لە شێلادزێ هاوڵاتیەک شەهید بوو

بەهۆی بوردومانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورکەوە لەسنووری ناوچەی شیلادزێ، هاوڵاتییەک شەهید بوو.

ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای تورک، ناوچەی گەلی باڵندە-یان لەسنووری گوندی سیدا لەشیلادزێ بوردومانکرد.

بەهۆی بوردومانەکەوە هاوڵاتییەک بەناوی خەلیل سیدانی شەهید بوو کە تەمەنی سەرووی ٤٧ ساڵەوەیە و باوکی سێ کوڕ و چوار کچە و پیشەی کاسب بووە.

ز.ش