بەهۆی تەقینەوەى بۆمبێک له‌ مه‌خموور هاوڵاتییەک گیانی لەدەستدا

لە سنووری شارۆچکەی مەخموور، بۆمبێکی چێنراو بە باوک و کورێکدا تەقییەوە، بەهۆیەوە کوڕه‌كه‌ گیانی لەدەستدا و باوکەکەش بریندار بوو.

کەمێک پێش ئێستا لە گوندی عەلیاوا-ی سنووری شارۆچکەی مەخموور-ى باشووری كوردستان، بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلێکدا تەقییەوە. 

سەرچاوەیەک لە شارۆچکەى مەخموور، ڕووداوەکەى بۆ ڕۆژ نیووز پشتڕاست كردووه‌ته‌وه‌ و ڕایگه‌یاندووه‌، ئەو کوڕ و باوکە دانیشتووى گوندى عەلیاوا-ن، باوکەکە ناوى ئەسعەد حەمد-ە، کوڕەکەشی ناوی غانم-ە، کە لە ئەنجامى تەقینەوەکەدا گیانى لەدەستداوە.

گوندی عالیاوا، به‌ دووری ۱۷کم ده‌كه‌وێته‌ ڕۆژئاوای شارۆچکەى مەخموور.

s.m