بەهۆی چڕینى گۆرانییەک لێکۆڵینەوە لە ١٠ ژنە زیندانیى کورد کرا
رۆژنامەنووس کیبریە ئەڤرەن و ٩ ژنە زیندانیى تری کورد لە زیندانى جۆری ئیى ئامەد بەهۆی وتنی گۆرانییەکى کوردییەوە خرانە ژێر لێکۆڵینەوە.
رۆژنامەنووس کیبریە ئەڤرەن و ٩ ژنە زیندانیى تری کورد لە زیندانى جۆری ئیى ئامەد بەهۆی وتنی گۆرانییەکى کوردییەوە خرانە ژێر لێکۆڵینەوە.
بەڕێوەبەرایەتیى زیندانى جۆری ئیى ئامەد بە پاساوی ئەوەى لە رۆژی ١ی نۆڤەمبەردا لە قاوشی زینداندا ١٠ ژنە زیندانیى سیاسیى کورد بە کوردی گۆرانییان چڕیوە، دەستیکرد بە لێکۆڵینەوەکردن لە گەڵیاندا.
رۆژنامەنووس کیبرییە ئەڤرەن و سینەم ئاتەش کە لە کاتى قەدەغەى هاتووچۆ لە سووری ئامەد دا دەستیگرکرابوو لەگەڵ ٨ ژنە زیندانیى تری سیاسیى کورد دا لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیى زیندانی جۆری ئیى ئامەدەوە مۆڵەتیان بۆ دانراوە، کە لە ماوەی ٣ رۆژدا لەسەر وتنى گۆرانییەکى کوردی بەرگرینامەیەک بۆ خۆیان ئامادە بکەن.
ئەو ژنە زیندانییە سیاسییە کوردانەى کە لەسەر وتنى گۆرانییەکى کوردی خراونەتە ژێر لێپرسینەوە بریتین: لە سینەم ئاتەش، سۆنگوڵ ئاشلا، سەلما یڵماز، مەندوحا پۆڵات، ئارەزوو کارامان، لەیلا یڵدز، ئەدانور بازانجیر، کیبرییە ئەڤرەن، قومری تۆکای و موسلیمە کاڵکان.
ر.م