تاشچیئەر: گەلی کورد بە یەکێتی دەتوانێت ڕزگار ببێت

ئیمام تاشچیئەر پەرلەمانتاری هەدەپە ڕایگەیاند، دڵ و مێشکی کوردان یەکە و داوای لە پارت و رێکخراوەکانی کورد کرد بە پێی ئەم ڕاستیەی گەلی کورد یەکێتی خۆیان دروست بکەن. تاشچیئەر وتیشی، کورد بە یەكێتی دەتوانن ڕزگار ببن.

دوای دەستپێکردنی هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتی خۆەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، بابەتی یەکێتی نەتەوەیی لە هەموو کاتێک زیاتر بووەتە ڕۆژەڤی گەلی کورد و کاری لەسەر دەکرێت و کۆبوونەوە ئەنجامدەدرێن. خەباتی یەکێتی کوردستانی کە کۆنگرەی کۆمەڵگای دیموکراتیکیش لەناویدایە و لە ٨ پارت پێک دێت، لە ١٨ و ١٩ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩ لە ئامەد 'خەباتی یەکێتی نەتەوەی' ئەنجامدا. نوێنەرانی پارتە سیاسی، ڕێشپسی، مامۆستای ئایینی و نوێنەرانی کۆمەڵەکان و نووسەر و ڕۆشنبیرەکانیش بەشداریان تێدا کرد. لە کۆتایی کۆبوونەوەکەدا ئەنجامنامەیەک بڵاوکرایەوە و تێیایدا ئاماژە بەوەدرابوو، ئامانجیان بەرفراوانکردنی کۆنگرەی نەتەوەیی یە.

دوای کۆبوونەوەکە نوێنەرانی پارتە سیاسیەکان لە ناو خۆیاندا کۆبوونەوەیەکیان رێکخستن و بۆ یەکێتی نەتەوەیی هەندێک بڕیاریاندا. باسی ئەوەکرا، لە کۆبوونەوەکەدا کۆمسیۆنی دیپلۆماسی و پەیوەندیەکانی گەل و کۆمسیۆنێک لەبارەی شێوەی میکانیزمی یەکێتی نەتەوەیی پێکهێنراون. ئیمام تاشچیئەر هاوسەرۆکی کەجەدە و پەرلەمانتاری هەدەپە، بۆ ئاژانسەکەمان باسی لە خەباتی یەکێتی نەتەوەیی و گرنگیەکەی کرد.

'پێویستیمان بە یەکێتی هەیە'

تاشچیئەر ڕایگەیاند، لەو ڕۆژەوەی کوردستان بە پەیمانی سایکس پیکۆ پارچەکراوە و تا ئێستا یەکێتی کورد هەموو کاتێک بووە بە ڕۆژەڤی سەرەکی کورد و وتی، "کورد بەبێ ئیرادەی خۆی لە لاتەن زلهێزەکانەوە پارچە کرا. زۆر خانەوادە لە پارچەکاندا دابەش بوون و لە یەکتری دوورخرانەوە. لە هەر پارچەیەک کاتێک کورد داوای مافی ڕەوای خۆی دەکات، چوار دەوڵەت بە یەکەوە هێرش دەکەنە سەری. لەبەرئەوەش یەکێتی بۆ کورد زۆر گرنگە و پێویستە. کورد بە هیچ شێوەیەک سنورەکانی نەناسی و هەردەم بەیەکەوە لەناو پەیوەندیدابوون. ڕاستە کوردستان پارچە کراوە، بەڵام لە مێشکیاندا پارچە نەکراون و هەموو کاتێک بەیەکەوەن."

'گەل یەکی گرتووە'

تاشچیئەر ئەوەی خستەڕوو لەم ساڵانای دواییدا کورد بە تێکۆشان و بەرخۆدانی خۆی بووەتە ڕۆژەڤی هەموو جیهان و وتی، "لەسەر بانگەوازی بەڕێز عەبدوڵلا ئۆجالان، مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانی لە ساڵی ٢٠١٣ دا سەرکردە کوردەکان لە هەوڵیر کۆبوونەوە و کار بۆ کۆنگرەی نەتەوەیی کورد دەستپێکرا. ئەم خەباتە تا ئاستێک بەڕێوەبرا و دواتر ڕاوەستێنرا. ئەوەش بە دەستی خێرنەخوازان و سەردەستەکان بوو حسابی جیاواز لەسەر کورد دەکەن. بەڵام ئێمەش بە بەردەوامی باس یەکێتیمان کردووە. بێ یەکێتی ڕزگاری کورد زەحمەتە. لە ڕاستیدا گەلی کورد لە کۆمەڵکوژی هەلەبجەوە و تا ئێستا یەکێتیان لەناوخۆیاندا دروست کردووە. لە کاتی کۆمەڵکوژی هەلەبجەدا بە سەدان هاوڵاتی باشوور بۆ باکوور کۆچیان کرد، دڵ و مێشکی کوردان  لە کۆبانی بەیەکەوە لێیدەدا. هەروەها کاتێک حەشدی شەعبی هێرشی کردە سەر کەرکووک کرد بە هەمان شێوە کورد خاوەنداریی لە یەکتری کرد. لە چوار پارچەی کوردستان لە ناو کوردان دا یەکێتی دروست بوو. هەرچەندە بە هۆی بەرژەوەندیەکانیانەوە لە ناو پارتە سیاسیەکاندا یەکێتی دروست نەبووە، بەڵام دەتوانین بڵێین یەکێتی نەتەوەیی لە ناو گەلدا دروست بووە."

'پێویستە یەکێتی بۆ ئۆرگانیزاسیۆنێک بگۆڕێت'

تاشچیئەڕ ڕاشیگەیاند، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد پێویستە یەکێتی لەناو پارت، رێکخستن و کەسایەتی و ڕۆشنبیراندا بۆ ئۆرگانیزاسیۆنێک بگۆڕێت و وتی، " پێویستە یەکێتی بۆ ئۆرگانیزاسیۆنێک بگۆڕێت. کاتێک هێرش لەسەر دەستکەوتەکانی کورد یان بەها هاوبەشەکان هەبێت، بۆ وڵامێکی هاوبەش پێویستە دەزگایەک هەبێت. هەروەها پێویستە پارتە کوردیەکان بۆ کورد تێبکۆشن و لەناو خەباتی یەکێتیدا بن. بۆ ئەوەش پێویستە پارتە سیاسیەکان لە دەوری یەکتری کۆببنەوە و بەیەکەوە سیاسەت بکەن. ئێستا لە باکوور ئێمە لە ئاستێکی باشداین. بەرلە چەند ڕۆژ لە ئامەد کۆنگرەی هەدەپە ئەنجامدرا و زۆر پارت بەشداریان کرد  و بە جۆشێکی گەورە ئەنجامدرا. سیاسەتی باکوور یەکێتی خۆی دروست کردووە. پێویستە لە باشوور، ڕۆژئاوا و باکووریش یەکێتی دروست ببێت. لە ڕۆژئاوا خەباتی یەکێتی دەستپێکراوە. پێویستە سیاسەتی باشووریش یەکێتی خۆی دروست بکات و بەیەکەوە بتوانین کۆنگرەی نەتەوەی کورد ساز بکەین. ئەگەر بەم شێوەیە ئێمە خۆمان ڕێکبخەینەوە، سەردەکەوین."

'کورد بە یەکێتی ڕزگار دەبێت'

تاشچیئەڕ وەبیریهێنایەوە لە ساڵی ٢٠١٣ دا بناغەی یەکێتی نەتەوەیی دروست ببوو و وتی، " ئەمڕۆ بناغەی یەکێتی نەتەوەیی هەیە و کورد خۆی ڕێکخستووە. بە تایبەتی لە باکوور بناغەیەکی تەندروستی یەکێتی نەتەوەیی دروست بووە. ئێمە ئاگاداری باش لە ڕۆژئاواش بەدەست دەهێنین. بڕوام وایە  و هیوادارم  هەندێک پارتی باشوور دەست لە بەرژەوەندیە تاکەکەسیەکانیان هەڵگرن و بۆ خاتری یەکێتی نەتەوەیی دەست بە خەبات نەتەوەیی بکەن. لە کاتی دروستبوونی کۆماری تورکیا و تا ئێستا سیاسەتی توانەوە و لەناوبردن لەدژی گەلی کورد بەردەوامە. هەوڵەکانی تورکیا بۆ ڕەتکردنەوەی کورد هیچ کاتێک کۆتایی نایەت. لە هەموو شوێنێک لەدژی کورد هێرش هەیە و دەیانەوێت خاکی کوردستان جارێکیتر داگیر بکرێتەوە. ڕزگاری کورد بە یەکێتی دەبێت. بۆ ئەوەش پێویستە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ یەکێتی نەتەوەیی بەهێز ببێت."

'خەباتی کۆمسیۆن'

تاشچیئەڕ ڕایگەیاند، خەباتی یەکێتی نەتەوەیی هەموو پارتەکانی باکووری کوردستانی کۆکردەوە و وتی، "لە خەباتی ١٨ و ١٩ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩ دا بۆ ئەوەی گەلیش بەشداری پێبکرێت، کۆمسیۆنی دیپلۆماسی و پەیوەندیەکانی گەل دروستکرا. ئەم کۆمسیۆنە کارەکانی بەردەوامە. هەروەها بۆ میکانیزمی یەکێتی نەتەوەیی کۆمسیۆنێک لەبارەی 'پێویستە مۆدێلێکی چۆن دروست بکرێت' دروستکرا. کۆمسیۆنی جیاواز لە ڕۆژانی ڕابردوودا دروست پێکدەهێنرێن. بێوەستان خەباتەکانمان بەردەوامە."

ف.ق