تاکەرێگەی کوردان یەکیەتی نەتەوەییە

پارلمانتارانی هەدەپە تەیب تەمەل وئیمام تاشچەرئاماژەیان بەگرینگی یەکیەتی نەتەوەیی کرد و داوایان لەهوموو پارت ولایەنکانی کوردستان کرد کە بۆئەم ئامانجە تێبکۆشن.

پارتی دیموکراتیکی گەلان-هەدەپە ڕۆژی ٢٠ی تەشرینی یەکەم دەستی کرد بە کاروئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی شارەوانییەکان.لە چوارچێوەی سیاسەتی هاوپەیمانی لەگەل پارتە کوردییەکاندا دەستی کردووە بە دانوستاندن. لەوچاوپێکەوتنانەدا بابەتی یەکیەتی نەتەوەیی بووەتە تەوەری سەرەکی باسەکان. تەیب تەمەل پارلمانتاری هەدەپەی وان و ئیمام تاشچەرپارلمانتاری هەدەپەی ئامەد دەربارەی ئەم تەوەرە بۆئازانسی هەواڵی فورات قسەیانکرد وجەختیان لەوەکردەوە کە هەتاکو کورد نەبن بەیەک ناتوانن ببنە خاوەن ستاتۆیەکی هاوبەش.

تەمەل باسی لەوەکرد یەکیەتی نەتەوەیی لەم کاتەدا لەهەمووکاتێک پێویستترە و وتی، " دەسکەوتەکانی گەلی کورد لەهەرچوارپارچەی کوردستان دەکرێنە ئامانج. هێرشێکی سەخت لەدژی گەلی کورد لەئارادایە وهەمان سیاسەتی ١٠٠ ساڵی پێش کە کوردستانی پارچەکرد بەردەوامە. لەناو ئەم بارودۆخەدا کە داگیرکەرهێرش دەکاتە سەرکوردستان، گەلی کورد پێویستی بە پێکهێنانی یەکیەتی نەتەوەیی هەیە.هەموولایەنە سیاسییەکان لەم کارە بەرپرسیارن.

' لەدژی هێرشەکان هەلوێستی نەتەوەیی'

تەمەل وتی، دەبێت لە بەرانبەرئەوهێرشانەدا کە بە پێشەنگایەتی تورکیا دەکرێت هەڵوێستی نەتەوەییمان هەبێت و ئاوەها درێژەی بەقسەکانیدا، " لەدژی سیاسەتی قڕکردنی کوردان،چاند، زمان، ژینگە و زیندوویەتی ئیرادەی گەلی کورد دەبێت هەڵوێستێکی نەتەوەیی نیشان بدرێت. هەربۆیە ئێمە وەک هەدەپە بۆیەکیەتی نەتەوەیی خەبات دەکەین و لەگەل پارتە کوردییەکاندا پێوەندیمان هەیە. چاوپێکەوتنەکان باش بەڕێوە دەچێت. یەکیەتی پێویستی سەرەکی ژیانی ئێمەیە. ئەو فشارانەی کەلەسەرکوردستانە دەتوانێت ببێتە دەرفەتێک بۆ پێکهێنانی یەکیەتی نەتەوەیی. هەربۆیە هەدەپە ودەبەپە لایەنگری یەکیەتی نەتەوەیین.

' دەبێت کورد یەک بگرن'

لەسەرهەمان بابەت ئیمام تاشچەرباسی لەوەکرد ئەمە ١٠٠ساڵە کە کوردستان بەبێ ئیرادەی کوردەکان پارچەکراوە و وتی،" کورد لەناوخۆیدا پارچە بووە. دەبێت کورد ببێتە یەک. دەوڵەتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەربارەی کورد خاوەن سیاسەتی هاوبەشن. ئەگەرساڵی ٢٠١٣ کۆنگرەی نەتەوەیی پێک بهاتایەت، ئەوا دۆخەکە ئیستا جیاوازتردەبوو و کورد دەبووە خاوەن پێگە. هەتاکوو یەکیەتی گەلی کورد دروست نبێت، ئەوا کورد بەردەوام بکرێنە ئامانج. ئەگە ئێمە یەکیەتی کوردان لە تورکیا پێک بهێنین، ئەوا کاریگەری لەسەرپارچەکانی دیکەی کوردستانیش بکات. "

ک-ش