ته‌مه‌للی: دیدار له‌گه‌ڵ ئۆجالان زۆر گرینگه
سه‌زای ته‌مه‌للی هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) ئاماژه به گرینگی دیدار له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌كات و ده‌شڵێت، ئاشتی به تێكۆشانی گه‌لان به‌دیدێت.
سه‌زای ته‌مه‌للی هاوسه‌رۆكی گشتیی پارتی دیموكراتی گه‌لان (هه‌ده‌په) ئاماژه به گرینگی دیدار له‌گه‌ڵ ڕێبه‌ری گه‌لی كورد عه‌بدوڵا ئۆجالان ده‌كات و ده‌شڵێت، ئاشتی به تێكۆشانی گه‌لان به‌دیدێت.
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په سه‌زای ته‌مه‌للی به‌شداری كرد له «كۆنفڕانسی قه‌یرانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و ڕێگه‌چاره‌ی نه‌ته‌وه‌ی دیموكراتیك» كه له هۆتێلی ده‌میر له ئامه‌د به‌ڕێوه‌چوو.
ته‌مه‌للی ڕایگه‌یاند، «به‌و چاره‌سه‌رییه‌ی كه ئێمه ده‌رباره‌ی پرسی سووریا ده‌ستنیشانی ده‌كه‌ین، هه‌م له سووریا، هه‌م له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین و وه‌ڵاته‌كه‌مان ده‌كرێت هه‌نگاوی گرینگ له بابه‌تی ئاشتی دیموكراتیدا بنرێن. له‌به‌رئه‌وه ئه‌و گفتوگۆیانه‌ی له كۆنفڕانسه‌كه‌ماندا ده‌كرێن زۆر گرینگن.» ته‌مه‌للی گوتیشی، له لایه‌كه‌وه قه‌یرانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه قه‌یرانی ڕژێمی توركیا هه‌یه. ئه‌مانه به كه‌ڵكی گه‌لانی توركیا و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین نایه‌ن. ئه‌م دۆخه‌ی هه‌یه قه‌یرانه‌كه قورس‌تر ده‌كات و توركیا به‌ره‌و دۆخێكی چه‌قبه‌ستوو ده‌بات.»
«ئه‌گه‌ر بتوانین په‌ره به تێكۆشینی سیاسه‌تی دیموكراتیك له توركیا بده‌ین، ئه‌گه‌ر بتوانین ڕژێمی زۆردار و ئۆتۆریته‌ری ئێستا بخه‌ینه نێو پڕۆسه‌یه‌كی دیموكراتی، هه‌م كێشه‌كانی توركیا چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ین، هه‌میش بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین چاره‌سه‌رییه‌كی ئاشتیانه و دیموكراتیانه ده‌ئافرێنین. به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی ئێستا خاوه‌ن نیازێكی به‌م شێوه‌یه نییه. به‌پێچه‌وانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌رده‌وامی به ڕژێمه ئۆتۆریته‌ره‌كه‌ی بدات، شه‌ڕ و مامه‌ڵه‌یه‌كی چه‌وتی ئابووری ده‌كات.»
كۆبوونه‌وه‌ی باڵای ٤ لایه‌نه‌كه
سه‌زای ته‌مه‌للی له به‌رده‌وامی قسه‌كانیدا باسی له كۆبوونه‌وه باڵاكه‌ی دوێنێی ئیسته‌نبووڵ كرد كه له‌نێوان توركیا، ڕووسیا، فه‌ڕه‌نسا و ئه‌ڵمانیا به‌ڕێوه‌چوو. گوتی، ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه ده‌ریده‌خات كه ده‌سه‌ڵاتداره‌تی هێشتا به‌شێوه‌یه‌كی ناڕێك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ بابه‌تی چاره‌سه‌رییه‌كان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوین ده‌كات.
ته‌مه‌للی ڕایگه‌یاند، «پێویسته ئیراده‌ی گه‌لانی سووریا كه له دژی چه‌ته‌كانی داعش تێده‌كۆشێت له‌سه‌ر مێزه‌كه هه‌بێت. پێویسته چاره‌سه‌ری به ئیراده‌ی گه‌لان به‌دیبێت. سووریا پێویستی به ده‌ستوورێكی بنه‌ڕه‌تیی دیموكراتیك هه‌یه. پێویستی گه‌لانی سووریا به چاره‌سه‌رییه‌كی هاوبه‌ش هه‌یه. ڕێگه‌ی ئه‌مه‌ش هاوبه‌شه‌كیی گه‌لانی سووریایه.»
هاوسه‌رۆكی گشتیی هه‌ده‌په گوتیشی، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له لایه‌كه‌وه باسی چاره‌سه‌رییه‌كی سیاسی ناكرێت، له لایه‌كی دیكه‌شه‌وه ڕۆژهه‌ڵاتی فورات ده‌كرێته ئامانج. ئه‌مه به‌هۆی ئه‌وه‌یه كه ده‌سه‌ڵاتداره‌تی ده‌یه‌وێت دوژمنایه‌تی كوردان بكات و په‌ره به جیاكاری بدات.
سه‌زای ته‌مه‌للی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ش كرد، حكوومه‌ت هه‌وڵ ده‌دات ته‌واوی كۆمه‌ڵگه بكاته تاوانبار، به‌م شێوه‌یه ده‌یانه‌وێت ڕێگری له هه‌نگاوه‌كان بۆ ئاشتی بكات و ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی خۆی درێژ بكاته‌وه.
«ئێمه پێشتریش گوتمان و جارێكی دیكه‌ش ده‌یڵێینه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ئاشتییه‌كی هه‌میشه‌یی و ژیانێكی دیموكراتیك له توركیا جێگیر ببێت، پێویسته كۆمه‌ڵگه‌ی توركیا له دژی ئه‌م شه‌ڕخوازییه‌كی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی بوه‌ستێته‌وه و له ده‌وری ئاشتیخوازه‌كان كۆببێته‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌مه هه‌بێت، ئاشتی له توركیا دێته ئاراوه. ئه‌مه به تێكۆشینی ئێمه، به تێكۆشینی گه‌ل و ڕه‌نجده‌رانی توركیا ده‌بێت.»
«موخاته‌بی چاره‌سه‌ری به‌ڕێز ئۆجالانه»
ته‌مه‌للی گوتی، هێشتا پڕۆسه‌ی ئاشتیمان له بیره كه له‌پێناو ئاشتی یه‌كێك له گرینگ‌ترین هه‌نگاوه‌كانی مێژووی كۆمار بوو. ئاشكرایه كه دیدار له‌گه‌ڵ به‌ڕێز ئۆجالان بۆ ئاشتی چه‌نده گرینگه. بانگی ئێمه له گه‌لانی توركیا و ئۆپۆزسیۆنی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وه‌یه؛ وه‌رن تێكۆشین له‌پێناو ئاشتی به‌هێزتر بكه‌ین، پێكه‌وه جموجۆڵ بكه‌ین و له دژی زۆرداری، كۆمارێكی دیموكراتیك و فره‌ڕه‌نگ و شایسته بونیاد بنێین.
s.m