تهڤگهری ئازادی بهبۆنهی ڕۆژی جیهانیی كۆبانێ بهیاننامهیهكی بڵاوكردهوه
تهڤگهری ئازادیی كۆمهڵگهی كوردستان بهبۆنهی ١ی نۆڤهمبهر ڕۆژی جیهانیی كۆبانێ بهیاننامهیهكی بڵاوكردهوه.
تهڤگهری ئازادیی كۆمهڵگهی كوردستان بهبۆنهی ١ی نۆڤهمبهر ڕۆژی جیهانیی كۆبانێ بهیاننامهیهكی بڵاوكردهوه.
تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان ئهمڕۆ بهبۆنهی ١ی نۆڤهمبهر (١ی تشرینی دووهم\١٠ی گهڵاڕێزان) ڕۆژی جیهانیی كۆبانێ بهیاننامهیهكی بڵاوكردهوه و یادی بهرخۆدێرانی ئهو داستانه مێژووییهی كردهوه.
دهقی بهیاننامهكه:
«شەری بەرگری کردن وئازادی کۆبانێ شەری بەرگری کردن بوولە بەهاو نرخەکانی مرۆڤایەتی و ژیانی ئازاد، شەری هێزی رووناکی لەبەرامبەر تاریکی وئەهریمەنی شەرانگێز بەرخۆدانی گەلێک لەسەر خاک وزێدی خۆی لەبەرامبەر هێزێکی درندەی داگیرکارو بەکریگیراو کە رەهەندێکی مێژووی کلتوری قوڵی هەیە، ئەو قارەمانیەتی وئازایەتیەی گەریلاو شەرڤانانی ئازدی یەپەگەو یەپەژە نیشانیاندا لەبەرامبەر درندەترین هێزی پرچەک و تیرۆرستانی داعش کەلەلایەن دەوڵەتی فاشستی تورکیاو چەندین ناوەندی هەرێمی جیهانی پاڵپشتیدەکرا داستانێکی کەم وێنە بوو کەمێژوی مرۆڤایەتی تائەبەد شانازی پێوەدەکات، ئەورۆڵە شۆرشگێری و لەخۆبوردەیی و باوەربەخۆبونەی ژنانی شەرڤان وگەریلا نواندیان لەبەردەم ئەو هێرش و شاڵاوە فراوانەی داعشیەکان سەرنجی جیهانی بەدوای خۆیدا راکێشاوقۆناغێکی نوێی تێکۆشانی بەقازانجی گەلان وئازادی خوازان هێنایە کایەوە، لەداستانی بەرگری کۆبانی وە سەرەتای شکانی ئەوهێزە درندەیەدەستی پێکرد کە جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردبوو ئیدی دۆست و دوژمنی ناچارکرد ئەوراستیەببینێت وبسەلمێنێت، وە لەئاستی جیاجیادا ئەو سەرکەوتنە وایکرد دەوڵەت وهێزە جیاجیاکانی هەرێمی وجیهانی خۆیان بەو سەرکەوتنە هەڵبواسن، سەرکەوتنی کۆبانێ خەون وخەیاڵی داگیرکەرانی کوردستانی بەتەواوی لەگۆرنا و روی راستەقینەو دوژمنکارانەو تیرۆرستانەیان بۆ گەلان وجیهان بەتەواوی ئاشکرابوو،
پەیامی ڕیبەر ئاپۆ لەزیندانی ئیمراڵی یەوە بۆ گەنجانی کورد کەووتی (نابێت کۆبانێ بکەوێت) خالێکی یەکلاکەرەوەی ئەوسەرکەوتنە مەزنەبوو لەهەرچوار لای کوردستانەوە بەروحیەتی سەفەربەری خاوەنداریان لەپەیامی رێبەرئاپۆکرد بەخوێن لاوانی باکورو باشورو رۆژهەلات ورۆژئاوا سەرکەوتنیان کردە دیاری بۆ هەرچواربەشی کوردستان و گەلانی ئاشتی خواز سنورەدەستکردەکانی بێواتاکرد و بەپشتگیریەکانی گەل هێڵی نەتەوەیی ودیموکراتی گەشاندەوە ویەکیەتی نەتەوەی لەناودڵی گەلدا پێکهێناوناسنامەی تاکی کوردی لەئاستی جیهاندا باڵاترکرد، لەلایەکی دی یەوە ئەوخۆراگری بەرخۆدانە سەردەمیانەیە وایکرد شۆرشگێران وئازادی خوازانی گەلانی جیهان جارێکیتر لەسەنگەرێکدا کۆبکاتەوەو بەشداربن لەو بەرخۆدانە گەردوونیە،
سەرکەوتنی کۆبانی زهنیەتی حیزبایەتی و دەسەڵاتداری وپارچەگەری وابەستەیی شەرمەزارکردو خستیەبەردەم نەفرەتی گەل، ئەزموونی کۆبانی بەتایبەت بۆگەل و هێزەسیاسیەکانی باشوری کوردستان وانەیەکی فێرکەرە و دەبێت لێی فێربن، تاکە رێگەش بۆئەوەی کارەسات ومەرگەساتەکانی شەنگال و دوزخورمات و کەرکوک دووبارە نەبنەوە دەبێت هێزو ئیرادەی گەل و باوەربەخۆبوون بەبنەمابگرین و یەکیەتی نەتەوەی ودیموکراتی پێکبهێنین و ئەوفەلسەفەو رێبازی تێکۆشانەی کۆبانیی سەرخست بکەینە هەوێنی تێکۆشان وپاراستنی گەل لەهەر شەرت ومەرجێکدا بێت. ئەوئیرادەیە بەهێزترو فراوانتربکەین و دوربکەوینەوە لەسیاسەتی تەسکی حیزبیانەو بەرژەوەندپەرستی و وابەستەیی و پارچەگەری کە تارۆژی ئەمرۆ گەلەکەمانی لەباشوری کوردستان توشی دەیان کۆمەڵکوژی نەهامەتی ماڵ وێرانی و بێهیوای کردۆتەوە، لەوبەرخۆدانە مێژووی ومەزنەدا گەلی ئێمە سەلماندی بەتوانستە مادی مەعنەویەکانی بەهێزی خۆیی ریکخستن بوونی توانای پاراستن وبەرێوەبردنی خۆیی هەیەو لەچوارچێوەی بەرگری یەکی رەوادا دەتوانێت لەبەرامبەر هەر هەرەشەو پەلامارێکی دوژمناندا خۆی بپارێزێت.
هەزاران سڵاو لە شەهیدان و گیانبەختکردوانی شەری ئازادی و سەرکەوتنی کۆبانێ ، سەرفرازی بۆ شەرڤانان و شۆرشگێرانی پارێزەری شکۆی مرۆڤایەتی
سەرکەوتن بۆ گەلی خۆراگر و سەرفرازی کۆبانی»
s.m