٦ی ئەم مانگە لە شاری ئامەد هێزەکانی پۆلیس لە چوارچێوەی ئۆپڕاسیۆنی قڕکردنی سیاسیدا، هەڵیان کوتایە سەر چەندین ماڵی هاوڵاتییان و لە ئەنجامدا هەر یەک لە زولفیقار ئۆداباشی هاوسەرۆکی هەدەپەی ناوچەی سوو، محمد سەعید دەمیر بەڕێوەبەری هەدەپەی شاری ئامەد، محمد نەسیم گولتەکین بەڕێوبەری پێشووی هەدەپەی شاری ئامەد، دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی عارف ئاکای و نەشیدە ئاکبولوت و هەروەها ٣ کەسی دیکە کە ناوەکانیان نەزانرا، دەستگیر کرابوون.
دوای تەواوکردنی کاروباری ئەمنی لە بنکەی ئاسایشی شارەکە و دواتر لە سەر داوای داواکاری گشتی، دەستگیرکراوان بە مەبەستی سزادان، گواسترانەوە بۆ دادگا.
لەو ٨ کەسە هەر یەک محمد سەعید دەمیر بەڕێوەبەری هەدەپەی شاری ئامەد، محمد نەسیم گولتەکین بەڕێوبەری پێشووی هەدەپەی شاری ئامەد، بە تۆمەتی ئەوەی 'ئەندامی رێکخستنن' سزای زیندانییان بەسەردا سەپێنراو ٦ کەسەکەی دیکەش دوای تەواوکردنی کاروباری 'یاسایی' ئازاد کران.
ز.ش