تەرمی گەریلای هەپەگە ئولچەن دوای ١٠٨ رۆژ بەخاکسپێردرا
تەرمی ئەرهان ئولچەن گەریلای هەپەگە کە لە لیجە شەهید بوو، دوای ١٠٨ ڕۆژ، لە ژێر گەماڕۆئ پۆلیسی تورک بەخاکسپێردرا.
تەرمی ئەرهان ئولچەن گەریلای هەپەگە کە لە لیجە شەهید بوو، دوای ١٠٨ ڕۆژ، لە ژێر گەماڕۆئ پۆلیسی تورک بەخاکسپێردرا.
تەرمی ئەرهان ئولچەن گەریلای هەپەگە کە لە ٣ی تشرینی دووەمی ٢٠١٩دا لە ناوچەی لیجەی ئامەد لە شەڕدا شەهید بوو، دوای ١٠٨ ڕۆژ ڕادەستی خانەوادەکەی کرایەوە.
'ڕێگەیان نەدا کەس بەشداری لە مەراسیمەکەدا بکات'
تەرمی ئولچەن کە لە پزیشکی دادوەری نەخۆشخانەی لێکۆلینەوە و فێرکاری گازی یاشارگیل ڕادەگیرا، دوێنێ ئێوارە ڕادەستی خانەوادەکەی کرایەوە. خانەوادەکەی لە ناو گەماڕۆی پۆلیسی تورکدا تەرمی شەهیدیان بۆ گۆڕستانی یەنیکۆی برد. هەروەها رێگەیان نەدا ئەندامانی MEBYA-DER و هەدەپە بەشداری لە مەراسیمەکەدا بکەن.
تەرمی شەهید ئولچەن بە مەراسیمێک کە بە تەنها ئەندامانی خانەوادەکەی ئامادەبوون، بەخاکسپێردرا.
پرسەی شەهید ئەرهان ئولچەن لە هۆڵی پرسەکانی فارقین لە گەڕەکی باغجلاری ناوچەی باغلار دانراوە.
ف.ق