تەندروستی کەرکوک ٣٥ حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنای ڕاگەیاند

بەرێوبەری بەرێوبەرایەتی تەندروستی کەرکوک ڕاگەیاند: ئەمرۆ ٣٥ کەس تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.

ئەمشەو وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماری نۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند، لە ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا هاتووە، ئەمرۆ ٣ی حوزەیران لە شاری کەرکوک ٣٥ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە.

هەروەها دکتۆر زیاد خەلەف بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی کەرکوک ڕاشیگەیاند کە تا ئیستا لە کەرکوک ١٢١ حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.

هەروەها دکتۆر زیاد خەلەف ڕایگەیاند: "لە کۆی ١٢١ تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ٧٠ حاڵەتیان چاکبوونەتەوە وە لەسەرەتای دەرکەوتنی ڤایرۆسەکە تائیستا تەنها ٣ حاڵەتی گیان لەدەستدان تۆمارکراوە بەهۆی ڤایرۆسەکەوە.''

سەبارەت بە ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئیستادا هەڵگری ڤایرۆسەکەن لە شاری کەرکوک دکتۆر زیاد خەلەف ڕایگەیاند: "ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئیستادا هەڵگری ڤایرۆسی کۆرۆنان لە پارێزگای کەرکوک ژمارەیان ٤٨ کەسە."

ز.ش