تەڤگەری ئازادی: عیزەدین مستەفا رەسوڵ مرۆڤێکی به‌رخودێر بوو
ته‌ڤگه‌ری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕایگەیاند: "پڕۆفیسۆر دکتۆڕ عیزەدین مستەفا رەسوڵ مرۆڤێکی لێوان لێو لە به‌رخودێر و داکۆکار لە مافی گەلەکەی بوو.
ته‌ڤگه‌ری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان ڕایگەیاند: "پڕۆفیسۆر دکتۆڕ عیزەدین مستەفا رەسوڵ مرۆڤێکی لێوان لێو لە به‌رخودێر و داکۆکار لە مافی گەلەکەی بوو.
ده‌سته‌ی ڕاگه‌یاندنی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان بە بۆنەی کۆچی دوایی کۆچی پرۆفیسۆر دکتۆر عیزه‌دین مسته‌فا ڕه‌سوڵ-ـەوە پرسەنامەیەکی بڵاوردوەتەوە کە ئەمە دەقەکەیەتی:
به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌کی زۆره‌وه ئه‌مڕۆ لە شاری سلێمانی پڕۆفیسۆر دکتۆر عیزەدین مستەفا رەسوڵ کۆچی دوایی کرد کە ئەگەر سەیری ژیانی بکەیت، دەتوانیت بڵێیت مرۆڤێکی لێوان لێو له به‌رخودێریی بووه.
له کۆچی ناوه‌خته‌ی پ.عیزه‌دین-دا، سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی گه‌لی کورد و تایبه‌ت خانه‌واده و رۆشنبیران و ئه‌ده‌ب دۆستان ده‌که‌ین. که‌سایه‌تی پ.عیزه‌دین وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی ڕۆشنبیر و گه‌نجینه‌یه‌کی به‌هادار بووه بۆ زمان و ئه‌ده‌بی کوردی و لێکۆڵه‌رێکی دیاریی مێژووی بووه، خزمه‌تێکی گه‌وره‌ی به نێوماڵی کورد کردووه. وه‌ک که‌سایه‌تییه‌کی سیاسیش خاوه‌ن هه‌ڵوێستێکی نیشتمانپه‌روه‌ر بووه و هه‌میشه داکۆکیکارێکی سه‌رسه‌خت بووه بۆ مافی گه‌له‌که‌ی.
وه‌ک ده‌سته‌ی راگه‌یاندنی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان، هیوادارین هه‌وڵ و خه‌ونی پ.عیزه‌دین ره‌سوڵ به‌رده‌وامیی پێبدرێت و له‌بیر نه‌کرێت. دووباره سه‌ره‌خۆشی خۆمان ئاڕاسته‌ی گه‌لی کورد و خانه‌وادەی به‌ڕێزیان ده‌که‌ین.
هـ.هـ