ئەمڕۆ، ده‌سته‌ی هاوسەرۆکایەتیی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان لە بەرەگای تەڤگەرەکەیان لە شاری سلێمانی، لە بە بارەی هەوڵەکان بۆ ڕێگریکردنیان لە هەڵبژاردنی ۳۰‌ی مانگی ۹‌ی داهاتووی بۆ پارلەمانی هەرێمی کوردستان، کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجامدا.
لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا، تارا حسێن، وتەبێژی تەڤگەری ئازادیی کۆمەڵگەی کوردستان، بەیاننامەی تەڤگەرەکەیانی خوێندەوە کە تێیدا هاتووە: "بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان که بڕیاره له (٣٠-ئه‌یلولی -٢٠١٨) به‌ڕێوه‌بچێت، ته‌ڤگه‌ری ئازادیی وه‌کو قه‌واره‌یه‌کی سیاسیی بەفەرمی ناوی تۆمار کردوە و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ڕێکاره یاسایی و کارگێڕییه‌کانی ئه‌نجامداوە و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستانیش ئەوەی پەسەد کردووە و پاش وردبینی بۆ قه‌واره‌کان کۆمسیۆنەکە به شێوه‌یه‌کی ئاشکرا و له کۆنگره‌یه‌کی ڕۆژنامه‌وانیدا ناوی ته‌ڤگه‌ری ئازادییش له ڕیزبه‌ندی ژماره ٢٣ی لیسته قبوڵ کراوه‌کاندا ڕاگه‌یاند".
لە بەشێکی دیکەی بەیاننامەکەدا ڕاگەیەندراوە: "هاندانی ڕێکخراوێکی پاشکۆ و سێبه‌ری خودی ده‌سه‌ڵات، بۆ تانه‌دان له بڕیاری به‌شدارییکردنی ته‌ڤگه‌ری ئازادیی بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان، سیاسیی و نایاساییە. ئەو ڕێکخراوە لە دادگای کۆمسیۆن تانەی لە بڕیاری بەشدارییکردنی تەڤگەر داوە و دادگای کۆمسیۆن-یش تانەکەی ڕەوانەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی هەرێم کردووە، ئێستا تەڤگەر چاوەڕێی بڕیاری کۆمسیۆنە. بۆیە داوا لە کۆمیسیۆن و ئه‌ندامەکانی دەکەین، تا پرۆفیشناڵانه و سه‌ربه‌خۆیانه بڕیار بده‌ن و نه‌که‌ونه ژێر هه‌ژموون و کاریگه‌ریی ده‌سه‌ڵات و پارتی سیاسییه‌وه، به پێچه‌وانه‌وه نیشانه‌ی پرسیاری گه‌وره‌تر ده‌که‌وێته سه‌ریان".
تەڤگەری ئازادی ڕوو به هاوڵاتیان و ئازادیخوازانیان ڕاگه‌یاندوە: "ئه‌و ترسه‌ی ده‌سه‌ڵات له ته‌ڤگه‌ری ئازادیی ههیەتیی و له کۆی ٣٩ قه‌واره ته‌نها ئاسته‌نگیی بۆ ئەوان دروست ده‌کات ده‌شکێنن، به هه‌ر ڕێگه و ڕێبازێک بێت نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی ئێوه ده‌نێرینه په‌رله‌مان و ته‌واوی ئه‌و به‌ربه‌ستانه ده‌شکێنین، که ده‌خوازن له به‌رده‌م تێکۆشانی دیموکراتیانه و ئازادانه‌ی هه‌ڤاڵانی خۆبه‌خش و فیداکار و خۆنه‌ویستی ته‌ڤگه‌ری ئازادی‌دا دروستی بکه‌ن".
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەیدا تەڤگەری ئازادی دەستنیشانی کردوە : "هەموو ڕێکارێکی یاسایی دەگرینەبەر و هەموو ڕێگایەک لەبەردەممان کراوەیە بۆ بەشدارییکردن لە هەڵبژاردنەکان".
شایانی باسە، ته‌ڤگه‌ری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان، له ڕێگه‌ی یاسای کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و ڕاپرسی هەرێمی کوردستانەوە، فۆرمی ١٠٢ی پڕ کردووەته‌وه، که پاش وردبینی کۆمیسیۆن پشت‌راست کراوه‌ته‌وه که هیچ کێشه‌یه‌ک له فۆرمه‌که‌دا نەبووە و بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنی داهاتووی پارلەمانی هەرێم قبوڵ کراوە. هەروەها تەڤگەری ئازادی لە هەڵبژاردنی ١٢ی ئایاری ڕابردوو بۆ پارلەمانی ئێراق بێکێشە بەشداریی کردوە و کورسییەکی بەدەستهێناوە. تەڤگەرەکە لە ئێراق بەپێی یاسا بەفەرمی ناسێنراوە، کە ئەو یاسایەش هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە.
هـ.هـ