جارێكی دیكه هێرشی ئاسمانی كرایه سه‌ر زاپ و ئاڤاشین
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر بۆردومانی هه‌رێمه‌كانی زاپ و ئاڤاشینیان كرد. هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، هیچ زیانێك به هێزه‌كانیان نه‌گه‌یشتووه.
فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر بۆردومانی هه‌رێمه‌كانی زاپ و ئاڤاشینیان كرد. هه‌په‌گه ڕایگه‌یاند، هیچ زیانێك به هێزه‌كانیان نه‌گه‌یشتووه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ده‌رباره‌ی بۆردومانی فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای توركی داگیركه‌ر له هه‌رێمه‌كانی زاپ و ئاڤاشین ڕاگه‌یه‌نراوێكی بڵاوكرده‌وه.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه: «فڕۆكه‌جه‌نگییه‌كانی سوپای ده‌وڵه‌تی توركی داگیركه‌ر ٢٦ی ئادار\٦ی خاكه‌لێوه كاتژمێر ١٩:٣٠ ناوچه‌ی كونشكای سه‌ر به هه‌رێمی زاپ و كاتژمێر ١٩-٢١ ناوچه‌كانی وه‌رخه‌لێ و گردی سۆر-ی سه‌ر به هه‌رێمی ئاڤاشینیان له سنووری هه‌رێمه‌كانی پاراستنی مه‌دیا بۆردومان كرد. به‌هۆی بۆردومانه‌كه هیچ زیانێك به هێزه‌كانمان نه‌گه‌یشتووه.»
s.m