باوكی ٦ منداڵ سه‌دات ئووزون له‌گه‌ڵ ئامۆزاكه‌ی خۆی ئه‌دیپ ئووزان كه باوكی ٣ منداڵه، ئێواره‌ی دوێنێ كاتژمێر ١٦ به‌مه‌به‌ستی هێنانه‌وه‌ی بزنه‌كانیان له ناوچه‌یه‌كی گونده‌كه‌یان كه‌وتوونه‌ته‌ڕێ. دواتر ئۆتۆمبێلێكی جاشه‌كان دوایان كه‌وتووه و له ڕێگه‌دا وه‌ستاندوویانه. پاش ئه‌وه‌ی جاشه‌كان ئه‌و ٢ كه‌سه‌یان له ئۆتۆمبێله‌كه دابه‌زاندووه، ده‌ستڕێژیی گوله‌یان لێ كردوون.
له ئه‌نجامدا هاوڵاتی سه‌دات ئووزان كوژرا و چاره‌نووسی ئه‌دیپ ئووزان دیار نییه. ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه ته‌رمی سه‌دات ئووزان گوازرابێته‌وه بۆ سه‌ربازگه‌ی جه‌نده‌رمه‌كان. به گوێره‌ی زانیارییه‌كان جاشه‌كان هه‌وڵ ده‌ده‌ن ڕووداوه‌كه وه‌ك شه‌ڕ پیشان بده‌ن.
عه‌زیز ئووزان، برای سه‌دات ئووزان ڕایگه‌یاند: «دوای ئه‌وه‌ی برا و ئامۆزاكه‌میان له ئۆتۆمبێل دابه‌زاندووه، ده‌ستڕێژیی گوله‌یان لێ كردوون.»
s.m