جەسووری چیاکان

جەسوور گەڤەر لە ساڵی ١٩٩٢ لە جۆلەمێرگ لەدایکبووە و ساڵی ٢٠١٠ بەشداری رێزەکانی گەریلا بوو. ساڵی ٢٠١٥ لە چوارچێوەی هەڵمەتی شۆڕشگێریی ئەڵکێ دا و لە کاتی ئەنجامدانی چالاکییەک دا شەهید بوو.

هەزاران بەرخودێری لاو جێگایان لە تێکۆشانی ئازادیی کورد دا گرتووە و مۆری خۆیان لە چیاکانی کوردستان داوە. یەکێک لەو لاوانە  جەسوور  گەڤەر (بایرام ئەرجیک) بوو.

جەسووری هەپەگەیی  ساڵی ١٩٩٢ لە جۆلەمێر گ لەدایکبوو. ساڵی ٢٠١٠ بەشداری ریزەکانی بزووتنەوەى ئازادیى کورد بوو. ٤ ساڵ لە هەرێمی پاراستنى مەدیا بە ئەرک و وەزیفەی خۆی هەڵسا. ساڵی ٢٠١٤ رووی لە چیاکانی بۆتان کرد. بەشداری هەنگاوی شۆڕشگێریی ئەلکێ بوو. لە ٢٥ی ئەیلولی ٢٠١٥ و لە کاتی هێرشکردنە سەر بنکەیەکى سوپاى تورکیای داگیرکەر و لە دوای شەڕێکى قورس شەهید بوو.

گەریلا جەسوور لە منداڵییەوە فێری ژیانی چیاکان بوو بوو. ئەو لە زاگرۆس لەدایکبوو. کاتێک لە ئامادەیی دەیخوێند هەمیشە هۆشی لە سەر چیا بوو. وەکوو زۆربەى لاوان ساڵی ٢٠١٠ لە گەڵ لێکۆڵینەوەکانیدا بەشداری ناو ریزەکانی گەریلا بوو. بۆ ئەوەی باشتر ببینێت و بژێ. ساڵی ٢٠١٤ رووی لە هەرێمی باکوور کرد و مۆری خۆی لە چیای بۆتان خست.

 

هەر بەردێک کە دەمهاوێشت بۆ من دەبوویە نیشاندەری رێگاکەم

گەریلا جەسوور ساڵی ٢٠١٥ شەهید بوو. پێش ئەوەی بچێتە باکوور لە هەڤپەیڤینێک دا وتی: "کاتێک هەر هەڤاڵێکمان شەهید دەبوو. تەرمەکەى دەهێنرایەوە، بەڵام پاش ئەوەی سوپای تورکیای داگیرکەر ڕیگای نەدەدا تەرمەکان هەڵبگرین و مەراسیمیان بۆ ئەنجام بدەین، بۆیە گەل سەرهەڵدانى دەکرد و لە ناو سەرهەڵدانەکانی گەلدا توڕەیی من گەورەتر دەبوو. هەر بەردێک کە ئەو کات من بەرەو پۆلیس و جەندرمە دەمهاوێشت، بە وتنەوە و قیڕاندنی هەر دروشمێک رێگاى تێکۆشانەکەمی زیاتر روون دەکردەوە، چونکە ئەوان تەنانەت لە تەرمەکانى ئێمە دەترسان".

گەریلا جەسوور باسی یەکەمین کاتی بینینی گەریلای لە چیا کرد: "من پێشتریش گەریلام دەبینین. دەهاتنە گەڤەر و دەچوون، بەڵام هەموو کات بە جۆش و خرۆش بووم، کە ئەوان لە چیاکان ببینم. من ئازاد بووم و لە گۆرەپانی ئازادی بووم، بۆیە لەو کاتەدا ئەوەم بۆ دەرکەوت شتێک کە لە دوای خۆت بەجێیان دەهێڵیت و ئەوەى پیایدا تێپەڕیوت، تەنیا پاساوێک بوون بۆ بەشداربوونی راستی. ئەو حیزبە بزووتنەوەیەکى لەمجۆرەیە کە تەنیا یەک شت لە ناو خۆیدا ناحەوێنێتەوە، واتە درۆ و بەشداربوونی هەڵە قبوڵ ناکات".

چیا کان زەحمەتن، بەڵام سەرنجڕاکێشن

گەریلا جەسوور لە سەر روحی هاوڕێیەتی لە ناو پەکەکەدا وتی: "پێوانەکانی هاوڕێیەتی لە ناو کۆمەڵگا و لەناو پەکەکدا زۆر جیاوازیان. لە ناو سیستمدا ئەو مرۆڤانەی کە بەیەکتر ئەڵێن 'هاوڕێێ یەکین' دەتوانن بە هۆی بەرژەوەندییەکانیانەوە یەکتر بکوژن، بەڵام لێرە مرۆڤ  بۆ هاوڕێکەی گیانی خۆی بەخت دەکات... هەندێکجار بۆ رزگارکردنی گەریلایەک ٤ گەریلا شەهید دەبن. ئەوەش لە هیچ شوێنێکی دیکە بوونی نییە، تەنیا لە ناو پەکەکە دا هەیە. جیاوازییەکانی هاوڕێیەتی لە ناو پەکەکە دا ئەوەیە."

گەریلا جەسوور لە کۆتایی قسەکانیدا باسی لە ژیانی چیاکان کرد و وتیشی: "پێویستە مرۆڤەکان بە درووستی لەم چیایانە نزیک ببنەوە، وەکوو نزیکبوونەوە لە گەڵ هەڤاڵێک دا. بە بڕوای من دەبێت هەموو کەسێک ژیانی ئەو چیایانە تاقی بکاتەوە و تامی ژیان لە چیاکان بکات و بیبینێت. من شانسێکی زۆر خۆشم بەدەستهێنا، چونکە روو دەکەمە باكوور و دەچمە بۆتان."

ر.م