خۆپیشاندانەکان دژی داگریکاری دەوڵەتی تورکیا دەستیپێکرد
لە هەریەکە لە شارەکانی سلێمانی، کەرکوک و ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین، بەدروشمی "بۆدەرەوە بۆ دەرەوە، سوپای تورکیا بۆ دەرەوە"، خۆپیشاندان دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا دەستیپیکرد.
لە هەریەکە لە شارەکانی سلێمانی، کەرکوک و ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین، بەدروشمی "بۆدەرەوە بۆ دەرەوە، سوپای تورکیا بۆ دەرەوە"، خۆپیشاندان دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا دەستیپیکرد.
ئەمڕۆ، لە هەریەکە لە شارەکانی هەولێر، سلێمانی، کەرکوک و هەڵەبجە و شارۆچکەکانی کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان و ڕانیەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین و چەمچەماڵ-ی سەر بە سلێمانی و قەڵادزێی سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین، بە دەستپێشخەریی بەرەی نیشتمانیی دژی داگیرکاریی، چالاکی دژی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان دەچێت، لە ئێستادا خۆپێشاندانەکانی سلێمانی، کەرکوک و ڕانیە دەستیپێکردووەو بەردەوامە.
لە کۆتایی خۆپیشاندانەکاندا بەیاننامەی ناڕەزایی ' بەرەی نیشتمانیی دژی داگیرکاریی' دەخوێندرێتەوە.
هەروەها بڕیارە پاش کەمێکیتر، لە چەندین شاروشارۆچکەی دیکەی باشوری کوردستان بە هەمان ئامانج خۆپیشاندان بەڕێوەبچێت.