دادگای ئێران دوو ساڵ زیندانی بەسەر چالاکوانێکی سیاسی ڕۆژهەڵاتدا سەپاند

ئیقبال قوبادی، هاوڵاتییەکی شاری کامێران-ی سەربە سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لەلایەن دادگای شۆڕسی سنەوە بە دوو ساڵ زیندانیکردن سزادرا.

 

بە پێی هەواڵێکی ناوەندی هەواڵی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران-هرانا، کە ئەمڕۆ بڵاوبووەتەوە، ئیقبال قوبادی بە تۆمەتی هاوکاریکردنی حزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لەلایەن لقی٤ی  سنەی دادگای شۆڕشی ئێرانەوە بە دوو ساڵ زیندان سزادراوە.

لە هەوڵاکەدا ئاماژەدراوە، کە ئیقبال قوبادی لە مانگی ئەیلول/ڕەزبەری ساڵی ٢٠١٧، لەگەڵ دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی هوا نەدیمی و کیومەرس نەدیمی دادگایی کراوە و ڕەوانەی زیندانی شاری سنە کراوە.

ڕاشگەیەندراوە، کە لە ماوەی ئەو یەک ساڵەدا مافی دیدار لەگەڵ خانەوادەکەی و پارێزەری لێ زەوت کراوە.
جێگای ئاماژەیە، هیوا نەدیمی و کیومەرس نەدیمی چوار مانگ دوایی دەستگیرکردنیان بە مەرجی دانانی بارمتە ئازادکراون.

ک-ش