دادگایکردنى منداڵە دەستگیرکراوەکانى نسێبین دەستیپێکرد
سێیەم دانیشتنى دادگایکردنى ئەو منداڵانەى نسێبین دەستیپێکرد، کە لە زینداندا دیلکراون.
سێیەم دانیشتنى دادگایکردنى ئەو منداڵانەى نسێبین دەستیپێکرد، کە لە زینداندا دیلکراون.
دانیشتنى دادگا بۆ ١٧ منداڵى نسێبین، کە لە کاتى هێرشى پاکتاوکارانەى سوپاى تورکیا و هێزەکانى پۆلیس و جەندەرمە بۆ سەر نسێبین دەستگیرکرابوون، دەستیپێکرد.
سێیەمین دانیشتنەکە لە ٤هەمین لقى سزا قورسەکانى مێردین دەستیپێکردووە و رێگا نەدراوە بە بنەماڵەکانیان لە دانیشتنەکەدا ئامادە بن و رێگاشیان لە میدیاکان گرتووە، کە رووماڵى دانیشتنەکەی دادگا بکەن.
لە ئێستادا بنەماڵەى منداڵە زینداینکراوەکان لە بیناى دادگاکەدان.
لە دانیشتنەکانى پێشوودا باسى ئەشکەنجەدانى خۆیانیان کردبوو
دادگاى تورکیا لە دوو دانیشتنەکەى تریشدا رێگاى بە بنەماڵەکانیان نەدابوو بەشداریى دانیشتنەکانى دادگا بکەن و هەروەها رێگریشیان لە میدیاکان کردبوو، کە بچنە هۆڵى دادگایکردنەکەوە و پرۆسەى دادگایکردنەکە رووماڵ بکەن.
بەپێى ئەو زانیارییانەى بەدەست گەیشتوون، لە دادگاییەکانى پێشوودا ئەو ١٧ منداڵە باسیان لە ئەشکەنجەى زایند و هەڕەشە و ئەشکەنجەى جەستەیى کردبوو، کە بەرێوەبەران و بەرپرسان و پاسەوانانى زیندان و لێکۆڵەرەوەکان بەرامبەریان ئەنجامیان دابوو.
ر.م