دادگه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی تورك بڕیاری گرتنی فه‌رهاد توونچی دا
دادگه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی تورك بڕیاری دا هونه‌رمه‌ندی كورد فه‌رهاد توونچ زیندانی بكرێت.
دادگه‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی تورك بڕیاری دا هونه‌رمه‌ندی كورد فه‌رهاد توونچ زیندانی بكرێت.
دانیشتنی دادگه‌یی كردنی هونه‌رمه‌ند فه‌رهاد توونچ ده‌رباره‌ی ئه‌و دۆسیه‌یه‌ی به تۆمه‌تی «هاندانی گه‌ل بۆ ڕق دوژمنایه‌تی» بۆی كراوه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌چوو. دانیشتنه‌كه له چواره‌مین دادگه‌ی به‌رایی سزادان له بویوكچهكمهجه به‌ڕێوه‌چوو و داملا كۆچ پارێزه‌ری فه‌رهاد توونچ تیایدا ئاماده بوو.
دادوه‌ر سه‌ركان بویوك چكركجی بڕیاری دا فه‌رهاد توونچ زیندانی بكرێت. ده‌زگه‌ی دادوه‌ریی ده‌وڵه‌تی تورك ٥ دۆسیه‌ی بۆ فه‌رهاد توونچ كردوونه‌ته‌وه و له یه‌كێك له‌و دۆسیانه‌دا سزا بۆ توونچ بڕاوه‌ته‌وه.
s.m