دانیشتنێکی دیکەی دادگاییکردنی عەزیز ئۆروچ بەڕێوەچوو

بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵ لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، عەزیز ئۆروچ ڕۆژنامەوان، دادوەری دادگای ئامەد داوا دەکات سزای ٥ساڵ زیندانی بۆ دەربکرێت.

بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە ساڵی ٢٠١٧، کەیسێکی تایبەت لەسەر عەزیز ئۆروچ ڕۆژنامەوان کرابوەوە و تۆمەتی"پڕوپاگەندەی ڕێکخستن"ی دراوەتەپاڵ.

ئۆروچ لە ڕێگای سیستەمی دەنگ و ڕەنگ لە زیندانی پاتنۆس-ەوە بەشداری نۆیەمین دانیشتنی دادگای تاوانە قورسەکانی ئامەد بوو.

عەزیز ئۆروچ ڕایگەیاند: ئەوەی بڵاوم کردووەتەوە هەواڵ بووە لەسەر تویتەر کە لەساڵی ٢٠١٤-٢٠١٥ ئەویش هەواڵی ئاژانسی هەواڵی دیجلەیە، ئامانجی ئەو بڵاوکردنەوەیە بۆ ئاگاداربوونە نەک پڕوپاگەندە، من ڕۆژنامەوانم، بۆچی ئەو بڵاوکردنەوەیە لەساڵی ٢٠١٣و ٢٠١٤ تاوان نەبوو بۆ ئێستا تاوانە؟؟، بڵاوکردنەوەی هەواڵی من پڕوپاگەندە نییە.

دادوەر تۆمەتی"پڕوپاگەندەی ڕێکخستن"ی دایە پاڵ و داوای کرد لە ١٠ مانگ تا ٥ساڵ زیندانی بکرێت.

پارێزەرانی ئۆروچ داوای پاراستنی ماوەدرێژیان کرد، دادگاش دانیشتنەکەی هەڵگرت بۆ ٣ی ئاداری داهاتوو.