دایکانی ئاشتی: دەبێت کۆتایی بە گۆشەگیریی بێت

دایکانی ئاشتی لە کاتی چالاکی مانگرتن ڕژانە ناو کۆڵانەکان و هەوڵیان دا ببنە دەنگی کەسوکارەکانیان کە لە چالاکی مانگرتن دابوون. داوایان کرد پێش ئەوەی دەست بە چالاکی مانگرتن بکرێت، گۆشەگیری سەر ئۆجالان کۆتایی بێت.

گۆشەگیریی سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە شێوازی جۆراوجۆر بەردەوامە. نە بنەماڵەی ئۆجالان و نە پارێزەران ناتوانن دیدار لەگەڵ ئۆجالان بکەن.

دایکانی ئاشتی کە لە کاتی بەرخۆدانەکانی چالاکی مانگرتنی گەورە لە دژی گۆشەیری سەر ئۆجالان لە گۆڕەپانەکان بوونە دەنگی چالاکوانان، داوایان کرد گۆشەگیریی ئۆجالان بە تەواوی کۆتایی بێت.

'ئیدی بەسە'

مەقبولە دیکمەن، کوڕەکەی ١٠٣ ڕۆژ لە چالاکی مانگرتن دابوو وتی: "دۆخی محەمەد سەعیدی کوڕم ئیتر باشە. من خۆم دایکێکی بەتەمەن و نەخۆشم. لە کاتی چالاکی مانگرتندا ١٠ ئەوەندەی تر پیر بووم. ڕۆڵەکانمان توانەوە. ئێمەش پاڵپشتی داواکاریی ڕۆڵەکانمان کرد. ئەمڕۆش پاڵپشتیان دەکەین، ناترسین. پێموانوابوو گۆشەگیری کۆتایی هاتووە، بەڵام بەردەوامە. هەتا کەی دەتوانن بەردەوامی بکەن؟ ئیدی بەسە. دەمانەوێت گۆشەگیریی بە تەواو کۆتایی بێت".

'نە واز لە ئۆجالان دێنم، نە لە کوڕەکەم'

نەزاهەت کاچار کە کوڕەکەی بەناوی ئیلهان کاچار لە چالاکی مانگرتن بەرخۆدانی کرد وتی: "ئەو گەلە چی لە ئێوە کردووە کە ئەو ڕەفتارانەی بەرانبەری ڕەوا دەبینن. تەنیا داواکارییەکمان هەیە، ئەویش؛ کۆتاییهێنان بە گۆشەگیریی ڕێبەرمانە. دەمانەوێت ڕۆڵەکانمان کە بە تاوانی جیاوازی بیروڕا دەستگیر کراون، پێش ئەوەی دەست بە چالاکی مانگرتنی نوێ بکەن ئازاد بکرێن. من نە واز لە ئۆجالان دێنم نە لە کوڕەکەم. با ئەوە باش تێبگەن و دەستبەجێ کۆتایی بە گۆشەگیری بێنن".

'بەردەوام داوای ئاشتی دەکەین'

سانیە دوومان کە لەگەڵ کوڕەکەی ئەویش بەشداری چالاکی مانگرتنی کرد، وتی: "ئەم جارە چالاکییەکە تەنیا لە گرتووخانەکان نابێت، با هەمووان ئەوە بزانن. پێش ئەوەی ئەنجامەکانی قورستر بن، دەبێت لەو هەڵەیە پەشیمان ببنەوە. ئێمە نە لە داری پۆلیس و نە لە گرتنی وەکو ڕۆڵەکانمان دەترسین. بەردەوام داوای ئاشتی دەکەین. ئەو ئاشتیەی ئێستا بەڕێز ئۆجالان داوای دەکات، داواکاری ئێمەشە".

لەتیفە سۆیلەمەز-یش ئاماژەی بەوە کرد، ئەوان دەیانەویت گۆشەگیری سەر ئۆجالان دەستبەجێ کۆتایی بێت و وتی: "ئەگەر گۆشەگیریی بەو شێوەیە بەردەوام بێت، چالاکی گەورەتر دەستپێدەکەن. ڕۆلی ئێمەی دایکان دوێنی چی بوو، ئەمڕۆش هەر بەو شێوەیەیە. دەبێت قۆناغەکە نەگاتە ئەو خاڵە. بانگەواز بۆ هەموو بەرپرسانی حکومەتی ئاکەپە دەکەم؛ پێیان دەڵێم: 'ئێوە بە ڕێگەیەکی هەڵەدا دەڕۆن' ".

ف.ق