ده‌وڵه‌تی تورك بڕیاری دا له‌یلا گیوڤه‌ن به‌زۆر ببرێته دادگه
پێنجه‌مین دادگه‌ی سزا قورسه‌كانی ئامه‌د بڕیاری دا له‌یلا گیوڤه‌ن به‌زۆر ببرێته دادگه و به‌شداری پێبكرێت له دانیشتنی دادگه‌یی كردنی.
پێنجه‌مین دادگه‌ی سزا قورسه‌كانی ئامه‌د بڕیاری دا له‌یلا گیوڤه‌ن به‌زۆر ببرێته دادگه و به‌شداری پێبكرێت له دانیشتنی دادگه‌یی كردنی.
شه‌شه‌مین دادگه‌ی سزا قورسه‌كانی شاری ڕووحا ده‌رباره‌ی له‌یلا گیوڤه‌ن هاوسه‌رۆكی كۆنگره‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی دیموكراتی (كه‌جه‌ده) و په‌رله‌مانتاری پارتیی دیموكراتیی گه‌لان (هه‌ده‌په) به تۆمه‌تی «ئه‌ندامه‌تیی ڕێكخستن» دۆسیه‌یه‌كی كردبوویه‌وه. پێنجه‌مین دادگه‌ی سزا قورسه‌كانی ئامه‌د به بیانووی ئه‌وه‌ی گیوڤه‌ن ئیفاده‌ی نه‌داوه، بڕیاری دا به‌زۆر ببرێته دانیشتنی دادگه.
فاتمه و محه‌مه‌د ئۆجالان خوشك و براكانی عه‌بدوڵا ئۆجالان-یش هه‌مان دۆسیه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه. گیوڤه‌ن كه ١٤٠ ڕۆژه له مانگرتنی بێسنووردایه، له دانیشتنی ئه‌مڕۆی دادگه ئاماده نه‌بوو. له‌بری ئه‌و پارێزه‌ره‌كه‌ی ئاماده‌ی دانیشتنه‌كه بوو.
پارێزه‌ری له‌یلا گیوڤه‌ن سه‌ردار چه‌له‌بی له دانیشتنه‌كه‌دا گوتی: «له‌یلا گیوڤه‌ن كه په‌رله‌مانتاره ماوه‌ی ١٤٠ ڕۆژه له مانگرتن له خواردندایه. كێشه‌ی سه‌ختی ته‌ندرووستی هه‌یه. ناتوانێت بێت و ئیفاده بدات. ئه‌گه‌ر به‌زۆر له لایه‌ن پۆلیسه‌وه بهێنرێت ژیانی ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه. له‌نێو ئه‌م هه‌لومه‌رجانه‌دا ده‌رفه‌تی نییه داكۆكی له‌خۆی بكات. له‌به‌رئه‌وه پێویسته دۆسیه و بڕیاری به‌زۆرهێنانی به‌تاڵ بكرێته‌وه.»
سه‌ره‌ڕای داواكاریی پارێزه‌ر، دادگه بڕیاری دا له‌یلا گیوڤه‌ن به‌زۆر ببرێته دادگه. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕیاری دا نووسراوێك ئاراسته‌ی هێزه‌ئه‌منییه‌كان بكات و دانیشتنه‌كه‌شی دواخست.
s.m