ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر له باشووری كوردستان ژنێكی كوشت
له ئه‌نجامی تۆپبارانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر له باشووری كوردستان ژنێكی گه‌نج ژیانی له‌ده‌ستدا.
له ئه‌نجامی تۆپبارانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر له باشووری كوردستان ژنێكی گه‌نج ژیانی له‌ده‌ستدا.
هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر كاتژمێر ١٥:٣٠ی دوێنێ تۆپبارانی هه‌رێمی بارزانی باشووری كوردستانیان كرد. له ئه‌نجامدا ژنێكی گه‌نجی ته‌مه‌ن ١٩ ساڵان ژیانی له‌ده‌ستدا.
ئه‌و هه‌رێمه‌ی تۆپباران كراوه، ده‌كه‌وێته شارۆچكه‌ی شێروانی مه‌زنی سه‌ر به قه‌زای مێرگه‌سووری هه‌رێمی بارزان له سنووری پارێزگه‌ی هه‌ولێر.
ئه‌و ژنه‌ی ژیانی له‌ده‌ستداوه ناوی دینیار ڕه‌شید ناجییه و خه‌ڵكی گوندی باورایه. دوای هێرشه‌كه ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادوه‌ریی قه‌زای سۆران كراوه.
چه‌ندین مانگه ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر هێرش ده‌كاته سه‌ر باشووری كوردستان. ئه‌و هه‌رێمانه‌ی هاوڵاتییانی سیڤیلی لێ ده‌ژین به‌شێوه‌یه‌كی به‌رنامه‌بۆداڕێژراو بۆردومان ده‌كرێن. پێشتریش هێزه‌كانی داگیركه‌ر چه‌كی مسكه‌تیان به‌كارهێناوه كه چه‌كێكی قه‌ده‌غه‌كراوه. هێرشه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیای داگیركه‌ر زۆرترین زیانی به هاوڵاتییانی سیڤیل گه‌یاندووه و تا ئێستا چه‌ندین سیڤیل ژیانیان له‌ده‌ستداوه.
s.m