دوای دەستگیرکردنی، سزای زیندانی بەسەر هونەرمەند چەلیکدا سەپێنرا

هونەرمەند یلماز چەلیک کە لە شاری دێرسم دەستگیر کرابوو، سزای زیندانی بەسەردا سەپێنرا.

هونەرمەند یلماز چەلیک دوای ئەوەی لە ٨ی ئەم مانگەدا لە شاری دێرسم بەشداری کۆنسێرتێکی گۆرانی وتم بوو، لە دوای کۆنسێرتەکە دەستگیر کرابوو.

دوای ئەوەی هونەرمەند چەلیک رەوانەی داواکاری گشتی کرا و لەوێ وتەیان لێ وەرگرت، دواتر بە تۆمەتی 'ئەندامبوونی رێکخستن' و 'پرۆپاگەندە بۆ رێکخستن' لە لایەن دادگای سزای سولحەوە بڕیاری گرتنی بۆ دەرکرا.

دوای بڕینەوە سزای زیندانیکردن، هونەرمەند چەلیک گواسترایەوە بۆ گرتووخانەی پیتی (T)ی ناوچەی خارپێت.

ز.ش