دوای نه‌ورۆزی ئامه‌د ١١٠ كه‌س ده‌ستگیر كران
دوای به‌ڕێوه‌چوونی نه‌ورۆزی ئامه‌د، ١١٠ كه‌س له لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركه‌وه ده‌ستگیر كران.
دوای به‌ڕێوه‌چوونی نه‌ورۆزی ئامه‌د، ١١٠ كه‌س له لایه‌ن هێزه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركه‌وه ده‌ستگیر كران.
دوێنێ (٢١ی ئادار\١ی خاكه‌لێوه) به به‌شداریی سه‌دان هه‌زار كه‌س به درووشمی «به‌دڵنیاییه‌وه سه‌رده‌كه‌وین و گۆشه‌گیریی ده‌شكێنین» له شاری ئامه‌د نه‌ورۆز پیرۆز كرا. دوای ئاهه‌نگی نه‌ورۆز له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ ماڵه‌وه ١١٠ كه‌س له به‌شدارانی نه‌ورۆزی ئامه‌د ده‌ستگیر كران.
دوای كۆتایی هاتنی ئاهه‌نگه‌كه، پۆلیس هێرشی كرده سه‌ر گه‌ل و ده‌یان كه‌سی ده‌ستگیر كرد. ڕاگه‌یه‌نرا ده‌ستگیركراوان براونه‌ته به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئاسایشی شاره‌كه.
ناوی به‌شێك له‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستگیر كراون:
ته‌نزیله ئیلیشه‌ر، شیار تام، فیسان ده‌میر، ئه‌زیزه كاڵكان، ئایگول كارتال، جاهیده چه‌لیك، مه‌له‌ك ئاكمان، شیرڤان چه‌تینئاكای، زه‌هرا ده‌میر، ئاسیه گیونه‌یلی، نه‌فیده یاشا، هاتیڤه سیفچیك، چیده‌م ئای، ئه‌بروو گیوله‌ن، خاتوون ئیپه‌ك، ده‌لال گه‌رگین، فادیله ڤوورال، مه‌حسوون ده‌ره، ڕاژبین گووربان، نه‌زیهه شام، سه‌ڤگی یه‌لی، ئامینه تاش و ژنێك به ناوی خه‌زال.
s.m