دوو ئەندامی هەدەپە کە دەستگیرکرابوون بێسەروشوێنن

هیچ زانیارییەک لەسەر نوروڵڵا ئۆزگون-ی ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە و ئیلیاس کە پاشناوەکەی نەزانراوە نییە، هەردوو ئەندامەکە چووبوونە ئاگری.

هیچ زانیارییەک نییە لەسەر ئەندامی ئەنجومەنی گەنجانی هەدەپە نوروڵا ئوزگون و ئەندامێکی هەدەپە بەناوی ئیلیاس کە پاشناوەکەی نەزانراوە، کە هەردووکیان دەچوونە ئاگری.

ئەو دوو ئەندامەی هەدەپە، دوێنی بە ئۆتۆبۆس لە وانەوە چونەتە ئاگری، بەڵام بنەماڵەکەیان هیچ زانیارییەکیان لەبارەیانەوە دەست ناکەوێت.

ئەوەش ئاشکرا بووە کە ئیلیاس کە خاڵی پشکنینی پۆلیس لە ناوچەی ئەردیش-ی وان دابەزێنراوە، نوروڵا-ش لە خاڵی پشکنینی پۆلیس لە ناوچەی خامووری ئاگری دابەزێندراوە. وێڕای هەوڵدانەکانیش، بەڵام نازانرێت کە ئەو دوو ئەندامەی هەدەپە براونەتە کوێ.