“حامد عابد”، کاسبکاری کوردی خەڵکی شارۆچکەی “کۆتول”ی خۆی و “هیوا سەدیق زادە”، کۆڵبەری سەردەشتی لە ناوچە سنوورییەکانی ئەو شارانەدا دراونەتە بەر دەستڕێژی گولـلە و برینداربوون.
دەگوترێت هیوا سەدیق زادە پاش ئەوەی برینداربووە بەهۆی سەختی برینەکانییەوە گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی شارەی ورمێ.
بەگوێرەی ئامارەکانی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان، لە مانگی کانونی یەکەمی ئەمساڵدا ٦ کۆڵبەر و کاسبکار لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئەنجامی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی کوژراون، ٥ کۆڵبەر و کاسبکاری دیکەش هەر بەو هۆیەوە برینداربوون. هەروەها لەم ماوەیەدا کۆڵبەرێک بەهۆی جەڵتەی دڵ و دوو کۆڵبەری دیکە بەهۆی بەفر و سەرماوە گیانیان لەدەستداوە و کۆڵبەرێکیش بەهۆی سەرماوە برینداربووە. لەلایەکی دیکەوە هاوڵاتییەک لە ئەنجامی تەقینەوەی میندا قاچێکی لەدەستداوە.
ف.ق