دووەمین مەراسیمی ساڵیادی کۆچی دوایی تاڵەبانی لە سەر گۆڕەکەی بەرێوەچوو
لە گردی دەباشانی شاری سلێمانی دووەمین مەراسیمی ساڵیادی کۆچی دوایی تاڵەبانی لە سەر گۆڕەکەی بەرێوەچوو.
لە گردی دەباشانی شاری سلێمانی دووەمین مەراسیمی ساڵیادی کۆچی دوایی تاڵەبانی لە سەر گۆڕەکەی بەرێوەچوو.
ئەمڕۆ دوو ساڵ بە سەر کۆچی دوایی جەلال تاڵەبانی سکرتێرێ گشتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان (یەنەکە – YNK) تێدەپەرێت و بە بەشداری ژمارەیەک کەسایەتی و ئەندام و لایەنگرانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە گردی دەباشانی شاری سلێمانی دووەمین مەراسیمی سالیادی کۆچی دوایی تاڵەبانی لە سەر گۆڕەکەی بەرێوەچوو.
جەلال تاڵەبانی لە ٣ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٧ لە وڵاتی ئەڵمانیا بە هۆی نەخۆشیەوە کۆچی دوایی کرد و دواتر تەرمەکەی بۆ شاری سلێمانی گواسترایەوە و لە گردی دەباشان بەخاکسپێردرا.
جەلال تاڵەبانی کێیە؟
جەلال تاڵەبانی کوڕی حوسامەددین کوڕی نورەڵڵای تاڵەبانی، لە ١٢ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٩٣٣ لە گوندی کلکانی بناری چیای کۆسرەت لەدایک بووە. سەرەتای منداڵی ھەر لەو گوندە دەبێ، پاشان کاتێک باوکی دەبێتە ڕێبەری تەکیەی تاڵەبانی لە کۆیە، بە ماڵەوە دەچنە ئەوێ و خوێندنی سەرەتایی لەو شارە تەواو دەکات. قۆناغی ئامادەییش لە کەرکوک و ھەولێر تەواو دەکات.
جەلال تاڵەبانی هێشتا لە تەمەنیێکی گەنجێتیدابووە بەشداری لە پارتی دیموکراتی کوردستان دەکات. لە مانگی شوباتی ساڵی ١٩٥٣ سەرپەرشتی سازدانی یەکەم کۆنگرەی یەکێتیی قوتابیانی کوردستان دەکات و ھەر لەم کۆنگرەیەدا بە سکرتێری گشتی ئەو ڕێکخراوە ھەڵدەبژێردرێ.
لە ھەمان ساڵدا دەبێتە یەکێک لە دامەزرێنەرانی یەکێتیی لاوانی دیموکراتی کوردستان و ساڵانی ١٩٥٣-١٩٥٥ دەبێتە سکرتێری گشتی لاوان. لەساڵی ١٩٥٩، لە کۆلێژی یاسا لە بەغدا، خوێندنی باڵا تەواو دەکات.
جەلال تاڵەبانی ناسراو بە مام جەلال لە سالی ١٩٧٥ بە یاوەری ژمارەیەک کەسایەتی تر یەکێتی نیشتامنی کوردستانیان دامەزراند و کرا بە سکرتێری گشتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان. تاڵەبانی لە ٦ی نیسان دوای ھەڵبژاردنی لەلایەن کۆمەڵەی نیشتمانیی عێراقەوە لە ٢٠٠٥ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراقی پێدرا و لە ٢٤ی تەممووزی ٢٠١٤ کۆتایی بە پۆستەکەی ھات.
زۆر کات تەندروستی تاڵەبانی جێگیر نەبووە دواجار لە ١٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٢ دووچاری جەڵتەی مێشک بووەوە و گەیەندرایە وڵاتی ئەڵمانیا.
لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧، لە ئەڵمانیا، بە ھۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد و لەڕۆژی ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ تەرمەکەی گەیەندرایە سلێمانی و لە گردی دەباشان بەخاکسپێردرا.
ف.ق