دۆخی نالەباری لێقەوماوانی بۆمەلەرزەکەی سەرپێڵ-ی زەهاو لە گەرمای هاوویندا

٨ مانگ بەسەر بۆمەلەرزە ماڵوێرانکەرەکەی کرماشاندا تێپەڕیوە و تائیستا هیچ ئاوڕێک لە هاووڵاتیانی لێقەوماوی ئەو هەرێمە نەرداوەتەوە.

هاووڵاتیانی بۆمەلەرزە لێدراوی سەرپێڵ-ی زەهاو گوندەکانی کە سەرمای تاقەت پڕوکێنی زستانیان لە نێو چادرەکاندا تێپەڕاند، ئیستاکە دوای هەشت مانگ هێشتا لە ژێر چادرادا و ئەمجارە لە گەرمای هاویندا لە نێو چادرەکاندا ژیان دەبەنە سەر. دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی هیچ ئاوڕیکی لە هاووڵاتیان نەداوەتەوە و ئەو یارمەتیانەی کە نێردراوە بۆ گەل لەلایەن هاووڵاتیانی شارەکانی دیکەوە نێردراوە.

یەکەکانی نیشتەجێ بوونی مەسکەنی میهر کە بە هۆی بە کار هێنانی کەرەستە و مەوادی بێ کوالیتە هەموویان بەسەر هاوولاتیاندا ڕووخا. بە وتەی جێگری ناوەندی نیشتەجی بوونی ئێران  زیاتر لە ١٢ هەزار یەکەی نیشتەجێ بوون بە تەواوی کاول بووە  و زیاتر لە ١٥ هەزار ماڵی هاووڵاتیان پێویستیان بە نۆژەن کردنەوە هەیە.

ئەم دیمەنانە دەری دەخات کە گەلی سەرپێڵ-ی زەهاو لە چە دۆخێکدا ژیان دەکەن.

لە ئەو گوندانەدا کە خەڵک بە یارمەتی هاووڵتیان ماڵەکانیان دوبارە کردووەتەوە و یان نۆژەنیان کردووە، تووشی گرفتگەلی وەک بێ ئاوی و بێ کارەبایی بوون.

یەکێک لە هاوولاتیان دەڵێت کە ٣ ڕۆژە ئاومان نییە و تا ئیستا هیچ کەسێک ئاوڕی لیمان نەداوەتەوە.

 

ک-ش