دەروازە سنوورییەکان کرانەوە و ژمارەى توشبوانی کۆرۆناش زیادیان کردووە

لە ئێران شەپۆلی دووەمی کۆرۆنا ژمارەى توشبوانیى زۆر زیادکردووە. هاوکات کردنەوەى دەرگای سنووری وان – ئێران و جۆلەمێرگ – ئێران بووەتە هۆی مەترسیی زیاتر بڵابوونەوەى پەتای کۆرۆنا و لە وانیش ژمارەى توشبوان زیادیکردووە.

لەم رۆژانەى دوایدا لە ئێران رۆژانە ٣ بۆ ٤ هەزار کەس تووشی نەخۆشیی کۆرۆنا دەبن و بەو هۆیەشەوە هەموو رۆژێک دەیان کەس لە ئێران گیان لەدەست دەدەن.

هاوکات لەگەڵ شەپۆلی دووەمی بڵاوبوونەوەى کۆرۆنا لە ئێران دەروازە سنوورەییەکانى ئێران – وان و جۆلەمێرگ کرانەوە و ئەوەش ناڕەزایەتیی خەڵکی لێکەوتەوە.

بە تایبەت لە وان بەهۆی نەبوونی رێوشوێنی پێویست لەلایەن دەوڵەتەوە ژمارەى توشبوان بە کۆرۆنا زیاد دەکات. لە وان ژمارەى تووشبوان گەیشتوەتە ٦٠٠ کەس و تاوەکوە ئێستاش ١٠ کەس گیانیان لە دەستداوە و ٧٥ هەزار کەسیش لە قەرەنتینەدان.

بەهۆی سەپاندنی دۆخی قەرەنتینەوە دەیان هەزار کەس لە دۆخێکى سەختی ژیاندان و ناتوانن پێداویستییە سەرەکییەکانى خۆیان دابین بکەن. بەو حاڵەوە کردنەوەى دەروازە سنووریەکان بووەتە هۆی ترس لە ناو هاووڵاتییاندا.

ژ.ت