دەنگدەرە سەرباز و پۆلیسەکانى ئاکەپە لە قلەبانى شرنەخ کشانەوە

ئاکەپە بە ئەندازەى ژمارەى دەنگدەرانى ناوچەکە 'دەنگدەری سەرباز و پۆلیسى' رەوانەى قلەبان کردبوو. ئەو سەرباز و پۆلیسە دەنگدەرانە لە دواى دەنگدانیان بە ئاکەپە لە قلەبان کشانەوە.

دەوڵەتى تورک لە ٣١ی ئاداری ٢٠١٩ / ١٠ی خاکەلێوە بۆ هەڵبژاردنى شارەوانی سەدان سەرباز و پۆلیسی برد بۆ قلەبانى شرنەخ.

سەرباز و پۆلیسەکانى رژێمى ئاکەپە دوێنێ یەکشەممە لە خوێندنگەکانی قلەبان دەنگیان بە ئاکەپە دا و ئەمڕۆ دوشەممە بە نزیکەى ١٠٠ ئۆتۆمبێلیى زرێپۆشی جۆری کیرپی لە قلەبان کشانەوە.  

بەپێى سەرچاوە هەرێمییەکان ئەو هێزە بەرەو بنکەکانى نزیک لە فڕۆکەخانەى شەرەفەدین لەسەر رێگاى جزیر و هەزەخ دەڕۆن.

ر.م