دەوڵەت هەڕەشە لە خێزانی ئەو گەنجانە دەکات کە بەشداریان لە ڕیزەکانی پەکەکەدا کردووە

دەوڵەت هەڕەشە لە خێزانی ئەو گەنجانە دەکات کە بەشداریان لە ڕیزەکانی پەکەکەدا کردووە. دەوڵەت داوا دەکات منداڵەکانیان بگەڕێننەوە.

پۆلیسی تورک هەموو ڕۆژێک هەڵدەکوتێتە سەر خێزانی ئەو گەنجانەی چوونەتە شاخ و هەڕەشەیان لێدەکات.

دەوڵەت دەیەوێت فشار لەسەر گەلی وان دروست بکات. لە وان و ناوچەکانی هەموو چالاکیەکی دیموکراتیک قەدەغەکراون و دەست بەسەر شارەوانیەکاندا گیراوە و قەیوم لە شوێنی هاوسەرۆکی شارەوانیەکان دانراون. فشاری سەر گەل زۆر زیادیکردووە. سزای پارە بەسەر هاوڵاتیاندا دەسەپێنن، هەرەشەیان لێدەکرێت و دەستگیردەکرێن. دەستگیرکراوەکان چەندین ڕۆژ بە دەستبەسەری دەهێڵرێنەوە و ئەشکەنجە دەدرێن و لە بنەماڵەکانیان دەشاردرێنەوە.

ئەو خێزانانەی کە منداڵەکانیان لەناو پەکەکەدان بۆ ئاژانسەکەمان ڕایانگەیاند، "بە تایبەتی لەم ساڵەدا فشاری دەوڵەت زیاتر بووە. لە هەفتەیەک دا دوو تا سێ جار هەڵدەکوتنە سەر مالەکانمان. قسەی نەشیاو بە ژن و منداڵانمان دەدەن. پێمان دەڵێن 'منداڵەکانتان لەکوێن، بۆچی نایانهێننەوە، ئەم منداڵانەش گەورە دەکەن و بۆ ناو پەکەکەیان دەنێرن'. دەیانەوێت بمانترسێنن. بەڵام ئێمە ناترسین و بڕوامان بە دۆزەکەمان زیاتر دەبێت."

ف.ق