دەوڵەتی تورک هاوسەرۆک شارەوانیی ناوچەى قەرەیازیی ئەرزرۆمی زیندانیکرد

بورهانەدین شاهین هاوسەرۆک شارەوانیی ناوچەى قەرەیازی لە پارێزگای ئەرزرۆمی باکووری کوردستان، کە لەلایەن دەوڵەتى تورکەوە دەست بەسەر ئەرکەکەی و شارەوانییەکەیدا گیرابوو، ٤ رۆژ لەوە پیش دەستگیرکرا و ئەمڕۆش بڕیاری زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنرا.

جەندرمەکانی دەوڵەتى تورک لە ٣١ی ئابی ٢٠٢٠دا هەڵیانکوتایە سەر ماڵی بورهانەدین شاهین هاوسەرۆک شارەوانیی ناوچەى قەرەیازی لە پارێزگای ئەرزرۆم. لەو هەڵکوتانەدا بورهانەدین شاهین کە قەیوم لە شوێنەکەیدا داسەپێنرابوو و مەحمود چیمەن داغ، فەسیح پۆڵات و عادل بینگۆل دەستگیرکرابوون.

ئەو چوار کەسە بۆ ماوەى ٤ رۆژ لە فەرماندەیی جەندرمەى تورک لە ژێر لێکۆڵینەوەدا بوون و دواى ئەوەى لێکۆڵینەوە لەلایەن جەندرمەکانەوە تەواو بوو رەوانەى داواکاری گشتی کران. داواکاری گشتیش رەوانەى دادگای کردن و داوای لە دادگا کرد زیندانیان بکات. لەو چوارچێوەیەدا بورهانەدین شاهین هاوسەرۆک شارەوانیی قەرەیازی و ئەو ٤ کەسەی تر بڕیاری زیندانیکردنیان بەسەردا سەپێنرا و رەوانەى زیندانی داخراوی ئەرزرۆم کران.
ژ.ت

****