رژێمى ئێران لە پیرانشار کاسبکارێکى تری کوردی کوشت
هێزە چەکدارەکانى رژێمى ئێران لە پیرانشار کاسبکارێکى تری کوردیان کوشت.
هێزە چەکدارەکانى رژێمى ئێران لە پیرانشار کاسبکارێکى تری کوردیان کوشت.
سەربازانی ئێران سەرلەبەیانیى ئەمڕۆ هێرشیانکردە سەر ژمارەیک کاسبکار لە ناوچەی سێ چومان لە پیرانشار و بەو هۆیەوە کاسبکارێک بە ناوی خزر موفید خەڵگی گوندی گۆمانی سەردەشت کوژرا.
خزر موفید باوکی ٢ منداڵ بوو و بژێویى منداڵەکانى لە رێگەى کاسبیکردن لە سنوورەکان و لە رێگەی کۆڵبەرییەوە دابین دەکرد.
ر.م