«زیلان سه‌رله‌نوێ ژیانه‌وه و به‌رخۆدانی ژنی ئافراند»
گه‌ریلاكانی یه‌ژا ستار یادی چالاكی فیدایی زیلان (زه‌ینه‌ب كناجی)یان كرده‌وه و گوتیان: زیلان به چالاكییه فیداییه‌كه‌ی خۆی سه‌رله‌نوێ ژیانه‌وه و به‌رخۆدانی ژنی ده‌رخستووه.
گه‌ریلاكانی یه‌ژا ستار یادی چالاكی فیدایی زیلان (زه‌ینه‌ب كناجی)یان كرده‌وه و گوتیان: زیلان به چالاكییه فیداییه‌كه‌ی خۆی سه‌رله‌نوێ ژیانه‌وه و به‌رخۆدانی ژنی ده‌رخستووه.
ئه‌مینه ئه‌رجییه‌س فه‌رمانداری بڕیارگه‌ی ناوه‌ندیی یه‌كینه‌كانی ژنی ئازاد - یه‌ژا ستار، ئه‌یله‌م ڕۆنی فه‌رمانداری یه‌ژا ستار و زۆزان رامان فه‌رمانداری ئه‌كادێمیای ئاپۆلۆ له ٢٢ هه‌مین ساڵیایدا، چالاكییه فیداییه‌كه‌ی گه‌ریلای پارتی كرێكارانی كوردستان - په‌كه‌كه زیلان (زه‌ینه‌ب كناجی)یان هه‌ڵسه‌نگاند. گه‌ریلاكانی یه‌ژا ستار وه‌ڵامی پرسیاره‌كانی Medya Haberیان دایه‌وه.
«زیلان وه‌ڵامی پیلانگێریی دژ به ڕێبه‌رایه‌تی دایه‌وه»
ئه‌مینه ئه‌رجییه‌س ده‌ستنیشانی كرد كه ساڵی ١٩٩٦ بۆ تێكۆشان پڕۆسه‌یه‌كی گرینگ بوو و گوتی: «ئه‌و كاته ڕێبه‌ره‌كه‌مان ئاگربه‌ستی ڕاگه‌یاندبوو و ده‌یه‌ویست بۆ ئه‌وه‌ی زه‌مینه‌ی ئاشتی هه‌ڵسه‌نگێنێت، ڕێی ئاشتی و دایه‌لۆگ بكاته‌وه. ئامانجی هێڵی سه‌ره‌كیی ڕێبه‌ری ئێمه ئه‌وه بوو كه گه‌لی كورد، په‌كه‌كه و هێڵی ئازادی وه‌ك موخاته‌ب مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ بكرێت. كۆماری توركیا هه‌وڵی دا ڕێ له هه‌وڵه‌كانی ڕێبه‌ره‌كه‌مان بگرێت و به پیلانگێڕی وه‌ڵامی دایه‌وه.»
«هه‌وڵی كوشتنی ڕێبه‌ری ئێمه‌یان دا. بۆمبێكی گه‌وره‌یان ئاماده كرد. مرۆڤ ده‌توانێت ئه‌مه وه‌ك پڕۆڤه و هه‌نگاوی ده‌ستپێكی پیلانگێڕیی نێونه‌ته‌وه‌یی ببینێت. چونكه به‌م شێوه‌یه وه‌ڵامی نیه‌تی باشی ڕێبه‌ری ئێمه درایه‌وه، توڕه‌ییه‌كی گه‌وره له‌نێو ڕێكخستندا سه‌ریهه‌ڵدا. هه‌ر بۆیه هاوڕێ زیلانیش له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه بووه وه‌ڵامی پیلانگێڕیی دژ به ڕێبه‌رایه‌تی.»
ئه‌رجییه‌س ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه چالاكیی زیلان هه‌م له ڕووی ڕێبازی فیدایی هه‌م له ڕووی ڕێبازی شه‌ڕی په‌كه‌كه چالاكییه‌كی نوێ بوو. گوتیشی: «دوژمن ئه‌و كاته له چالاكییه‌كه‌ی وه‌ها زۆر ده‌ترسا. ماوه‌یه‌كی درێژ له ڕۆژه‌ڤدا مایه‌وه. له‌به‌رئه‌وه چالاكیی هاوڕێ زیلان له مێژووی ئێمه‌دا ڕێی بۆ سه‌رده‌مێكی نوێ و پڕۆسه‌یه‌كی نوێی تێكۆشان كرده‌وه.»
ئه‌مینه ئه‌رجییه‌س هێمای بۆ ئه‌وه كرد كه له مێژووی ژنیشدا چالاكییه‌كه‌ی زیلان خاوه‌ن هه‌مان واتایه و زیلان جه‌سته‌ی خۆی كرده چه‌كێك و به دوژمنیدا ته‌قانده‌وه.
ئه‌مینه ئه‌رجییه‌س له كۆتایی قسه‌كانیدا گوتی: «زیلان ڕێباز و فه‌لسه‌فه‌یه‌كی ژیانه. هێڵی فیدایی زیلان ئه‌مڕۆ له ٤ لای كوردستان بڵاوبووه‌ته‌وه. له باشووری كوردستان به ڤیان سۆران، له ڕۆژهه‌ڵات به ڕۆناهی وان، له ڕۆژاڤا؛ له كۆبانێ به ئارین میركان، له به‌رخۆدانی عه‌فریندا به ئا‌ڤێستا خابوور و بارین كۆبانێ به‌رده‌وام بووه.»
«چالاكییه‌كه‌ی ئه‌و بووه گورزێك و به دوژمن كه‌وت»
ئه‌یله‌م ڕۆنی سه‌رنجی ڕاكێشایه سه‌ر قڕكردنی كولتووری له‌و هه‌رێمه‌ی زیلان تێدا گه‌وره بوو و به‌بیری خسته‌وه كه كه‌سایه‌تی، كولتوور و زمان قڕ ده‌كرێت. ڕۆنی گوتی: «هه‌ڤاڵ زیلان هه‌ستی به قوڵایی ئه‌م ناكۆكییه كرد... ناكۆكی بوونه هۆكار كه ده‌ست به گه‌ڕان بكات و هه‌وڵ بدات تێبگات. هه‌ر بۆیه چالاكیی هه‌ڤاڵ زیلان وه‌ڵامێكه بۆ ئه‌و یارییانه‌ی كه دوژمن له‌سه‌ر هه‌رێمه‌كه‌مان ده‌یكات. گورزێكی گه‌وره‌یه.»
«ڕێبه‌ری ئێمه له دوای چالاكییه‌كه‌ی هه‌ڤاڵ زیلان ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه ده‌كات: [من ڕێزێكی گه‌وره له مهڵهتییهكی وه‌ها ده‌گرم. هاوڕێ زیلان به چالاكییه‌كه‌ی خۆی، ناسنامه‌یه‌كی نوێی مه‌ڵه‌تی ده‌رخست. ئێمه خاوه‌نداره‌تی له‌م ناسنامه‌یه ده‌كه‌ین و ڕێزی لێ ده‌گرین.] له‌به‌رئه‌وه چالاكییه‌كه‌ی ئه‌و له هه‌مان كاتدا وه‌ڵامێكی كولتووری و سه‌ربازییه. گورزێكه كه به دوژمن كه‌وتووه. سه‌رله‌نه‌وێ ژیانه‌وه و به‌رخۆدانی ژنی له‌سه‌ر ئه‌م خاكه ده‌رخست.»
«هه‌ڤاڵ زیلان باوه‌ڕێكی گه‌وره‌ی به ژن به‌خشی»
زۆزان ڕامان هێمای بۆ زه‌خت و زۆرداری له‌نێو كۆمه‌ڵگه به‌رانبه‌ر ژن كرد و گوتی: «له ڕێی زه‌خت و زۆردارییه‌وه هه‌وڵ ده‌درێت كه ئیراده‌ی ژن بشكێنرێت. هه‌ڤاڵ زیلان به چالاكییه‌كه‌ی خۆی باوه‌ڕێكی گه‌وره‌ی به ژن دا. هه‌ڤاڵ زیلان هه‌روه‌ها پیشانی هه‌موو ژن و پیاوانی دا كه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئازادی و به‌ها كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی خۆیان پێویسته به چ شێوه‌یه‌ك چالاكی بكرێت.»
«چالاكییه‌كه‌ی زیلان له دژی سیسته‌می زه‌خت و مێتینگه‌ری كراوه. سیاسه‌تێكی تووندی نكۆڵی و له‌ناوبردن به‌سه‌ر گه‌لی كورددا سه‌پێندراوه. له‌ناوبردن به‌سه‌ریدا سه‌پێندراوه. زیلانیش ژیانه‌وه‌ی ئه‌و گه‌ل و ژنانه‌ی پیشاندا كه به نه‌بوو ده‌بینرێن. زۆر گرینگ و هێژایه كه ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕاستییه‌ی ئافراند، ژنه.»
s.m