"زیندانا دیاربەکر ئەمێ بشکینن" گۆرانیەک بۆ پشتیوانی لە ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی

٤٦ هونەرمەندی کورد ئەم جارە بۆ زیندانیان سرودی 'زیندانی دیاربەکر ئەمێ بشکینن'یان چڕی و پشتەوانی خۆیان بۆ ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی دەربڕی.

٤٦ هونەرمەندی گۆرانیبێژی نەتەوەیی کور کە رێکخستنی بەرهەمەکەیان لە لایەن تەلەفیزیونی مەد موزیکەوە بەڕێوە دەچێت، گۆرانی 'زیندانی دیاربەکر'یان وتەوە کە یەکێکە لەو گۆرانیانەی بووەتە سیمبولی خۆڕاگری کوردستان.

'دەنگی گەل بەرز بکەنەوە'

مەردان زراو رێکخەری تەلەفیزیۆنی مەد موزیک رایگەیاند، ئامانجیان لەم پرۆژەیە پشتیوانیکردنە لە داواکاریەکانی گەل و بە تایبەت زیندانیانی کوردستان و تورکیا و تیشکیشی خستە سەر رێبەری گەلی کورد عەبدولا ئۆجالان کە ٢١ ساڵە لە گرتووخانەی ئیراڵیدایە و وتی:"بە هۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ژیانی دەیان هەزار زیندانی سیاسی لە مەترسیدایە. داواکاری جەماوەر ئەوەیە بە زووترین کات گیراوانی سیاسی ئازاد بکرێن. ئێمەش وەکو هونەرمەندانی کورد دەمانەوێت ئەم داواکاریەی جەماوەر بەرز بکەینەوە."

زراڤ هەروەها تیشکی خستە سەر کار و چالاکیەکانیان و وتی:" لەم قۆناغەدا کورد لە هەموو کاتێک زیاتر پێویستی بە یەکڕیزی و یەکێتی نەتەوەیی هەیە. دوای ئەم خەباتەشمان، دەست دەکەین بە چالاکی بۆ رۆژهەڵاتی کوردستان."

ناوی موزیکژەن و گۆرانیبێژەکان

لەم پرۆژەیەدا ١٧ موزیکژەن و ٢٩ سۆلیست جێدەگرن. ناوی موزیکژەن و سۆلیستەکان بەم شێوەیەیە:

"خەمگین بیرهات، ڤیان ئاوازی چیا، نەسرین، جومەرد، ئوندەر دەنیز، خانەمیر، زۆزان، زوودەم، یەشم ئینجە دورسون، بانگی ئاگری، تیتال، خەلیل خەمگین، تولای، سەحەر ستران، رۆژ، نوئارین، ئاریا شاهین، فەهەد شەنگالی، ئەرحات ئاوازی چیا، علی گەجملی، ژیان ئارژین، رۆژیندا، دەنیز دەمان، سیپان خەلات، فارقین ئازاد، رۆنی ئەرەز، زەینو دورور، نوودەم، بەرفین مامە دوڤا، بەرباگ، مۆردەم ئاوازێ چیا، جوان ئایاز، دەلیل ئاوازێ چیا، هۆگر گورەگەن، نورواللە، محمد تاش، سولتان، لەوەند یوسف، هۆزان دەرویش، مەردان زراڤ، مەزلوم رەوشەن، مورات باکرات، نورە دلۆڤان، سەفکان، ئەمرا ئوزتورک، مەمۆ یاپشتران و دلۆفقان رۆنی.

میکس و ڤیدیۆ مۆنتاژ: مەردان زراڤ

#AzadîjiboOcalan #AzadîHemûGirtiyênSiyasî

#FreeOcalan #FreeThemAll #FreeThemAllPoliticalPrisoners

 

ئەم کلیپە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و یوتیوب و لە تەلەفیزیونی مەد موزید دا بڵاو بووەتەوە.

ز.ش