زیندانیانی سیاسی داوای بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی ئێرانیان کرد

ژمارەیەک لە زیندانیانی سیاسی لە زیندانەکانی ئێراندا پشتگیری خۆیان بۆ بانگەوازی بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران دەڕبڕی و داوای بایکۆتکردنیان کرد.

ژمارەیەک  زیندانی سیاسی کورد لە زیندانەکانی ئۆرمیە، خۆی، کاشمەر ڕاگەیەنراوێکی هاوبەشیان بۆ بایکۆتکردنی هەڵبژاردنەکانی ئێران بڵاوکردەوە.

لە ڕاگەیەنراوی زیندانیانی سیاسیدا هاتووە، "کۆماری ئیسلامی ئێران لە سیاسەتی ناوخۆیی و دەرەکی خۆیدا گەیشتووەتە کۆتایی و ڕۆژ بە ڕۆژ قەیڕانەکانی قوڵتر دەبنەوە. جارێکیتر بە هەڵبژاردن هەوڵ دەدات گەل هان بدات و مێژوو لەبیربەرێتەوە و بۆ ئەوەی کەشتیە شکاوەکەی بگەیەنێتە کەنارێکی ئارام. دەیانەوێت لەسێدارەدان لەبیربکرێت، باسی جێگای لەسێدارەدراوە بێکفنەکان نەکرێت، ئەشکەنجەی سەر لاشی گەل بشارنەوە و گەل بچێتە سەر سندوقەکانی دەنگدان. دەیانەویت ئەو خوێنەی لە زستانی ٢٠١٨ و پاییزی ٢٠١٩ دا ڕژا و ناوی ئەو کۆڵبەرانەی کە بۆ لەتێک نان گیانیان لەدەستدا لەبیربکرێن. لە سەرانسەری ئێران لە ئێستادا بایکۆتی هەڵبژاردنەکان بووەتە داواکاریەکی گشتی. ئێمەش پشتگیری ئەو داواکاریە دەکەین و داوا دەکەین هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێران بایکۆت بکرێت."

ناوی ئەو زیندانیانەی ڕاگەیەنراوەکان بڵاوکردووەتەوە بەم شێوەیەیە:

١-زەینەب جەلالیان

٢-شاهر باقی

٣-ڕەحیم تورگوت

٤-بەشیر پیرەماوانە

٥-کامران دەرویشی

٦-پەروەیز ناسڕی

٧-ئەحمەد تەمویی

٨-ئیبراهیم عیساپور

٩-عەلی ئەحمەد سولەیمان

١٠-سابر کەمانی

١١-پەیمان میرزازادە

١٢-فیزروز موسازادە

١٣-سیامەک ئەشرەفی

١٤-کەمال حەسەن ڕەمەزان

١٥-حاتم ئوزدەمیر

١٦-ڕەحیم مەحمودی ئازەر

١٧-محەمەد میرزایی

ف.ق