زیندانییانی پاتنۆس نه‌چوونه دیده‌نیی كه‌سوكاریان
زیندانییانی به‌ندیخانه‌ی پیتی ئێڵی پاتنۆس له باكووری كوردستان، بۆ ئیدانه‌كردنی پێشێلكردنی مافه‌كانیان له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی به‌ندیخانه‌كه‌وه، نه‌چوونه دیده‌نیی كه‌سوكاریان.
زیندانییانی به‌ندیخانه‌ی پیتی ئێڵی پاتنۆس له باكووری كوردستان، بۆ ئیدانه‌كردنی پێشێلكردنی مافه‌كانیان له لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی به‌ندیخانه‌كه‌وه، نه‌چوونه دیده‌نیی كه‌سوكاریان.
چه‌ندین خانه‌واده سه‌ردانی به‌ندیخانه‌ی پیتی ئێڵی پاتنۆس-یان كرد له شاری ئاگریی باكووری كوردستان به‌مه‌به‌ستی دیده‌نیی ڕۆڵه‌كانیان كه له‌و زیندانه به‌ند كراون. ئه‌و خانه‌وادانه ڕایانگه‌یاند، زیندانییان وه‌ك ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له به‌رانبه‌ر بارودۆخیان له به‌ندیخانه، نه‌هاتوونه‌ته دیده‌نی.
كه‌سوكاری زیندانییان ڕایانگه‌یاند، به‌هۆی ئه‌وه‌ی بۆن له ئاو دێت، ئاوی گه‌رمییان پێناده‌ن، خواردن ناخورێت، له كاتی نه‌خۆشیدا ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ناكرێن، كه‌لوپه‌له‌كانیان ڕاده‌ست ناكرێت و زۆر كێشه‌ی دیكه، زیندانییان نه‌هاتوونه‌ته دیده‌نی و به‌م شێوه‌یه ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕیوه دژی كاربه‌ده‌ستانی به‌ندیخانه‌كه.
خانه‌واده‌ی زیندانییانیش ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و داوایان كرد به‌زووترین كات كۆتایی به پێشێلكردنی مافی زیندانییان بهێنرێت. ڕاشیانگه‌یاند چه‌ندین كاتژمێر له به‌رده‌م به‌ندیخانه‌كه ماونه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ به‌رپرسێك چاوپێكه‌وتنی له‌گه‌ڵ نه‌كردوون. ئاشكراشیان كرد كه هێزه ئه‌منییه‌كانی به‌رده‌م به‌ندیخانه‌كه هه‌ڕه‌شه‌یان له‌و خانه‌وادانه كردووه.
s.m