زیندانییەک کە چارەسەریی بۆ ناکرێت ٨٧ ڕۆژە لەمانگرتندایە
شێخ داود باشکان لە زیندانی ژمارە یەکی بونیانی قەیسەری زیندانیکراوە و نەخۆشە، بەڵام چارەسەریی بۆ ناکرێت و ٨٧ ڕۆژیشە مانی لە خواردن گرتووە.
شێخ داود باشکان لە زیندانی ژمارە یەکی بونیانی قەیسەری زیندانیکراوە و نەخۆشە، بەڵام چارەسەریی بۆ ناکرێت و ٨٧ ڕۆژیشە مانی لە خواردن گرتووە.
بەڕێوەبەرایەتیی زیندانی ژمارە دووی بونیانی قەیسەری بە بیانووی ' بۆ نەخۆشخانەیان دەبەین' شیخ داودباشکان و ٤ زیندانیی دیکەیان بۆ زیندانی ژمارە یەکی بونیانی قەیسەری گواستەوە. لەدژی ئەو کردەوەیەش زیندانیان ٨٧ ڕۆژە مانیان لە خواردن گرتووە.
شێخ داود باشکان کە لە ئیستادا لە زیندانی ژمارە دووی بونیانی قەیسەرییە و لە دژی گۆشەگیریی سەر عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد مانی لە خواردن گرتبوو و بەو هۆیەوە بۆ چارەسەری پزیشکی بۆ زیندانی ژمارە یەکی بونیایان گواستەوە. باشکان لە ڕێگەی خیزانەکەیەوە ڕایگەیاندبوو، ئەگەر بۆ گرتووخانەی پێشوو نەینێرنەوە دەست بە مانگرتن دەکات. لەبەر ئەوەش باوکی باشکان سەردانی لقی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئیهادە - ÎHD)ی ئامەدی کردبوو. بۆ ئەوەی بۆ گرتووخانەی پیشووتر بیگوازنەوە. کاتێک داواکەى باشکان لەلایەن بەرپرسانى زیندانەوە جێبەجێ نەکرا دەستی بە مانگرتن کرد و ئێستا ماوەی ٨٧ ڕۆژە مانی لە خواردن گرتووە.
ڕۆژۆی مردن
باوکی باشکان، شێخمووس باشکان لەبارەی چالاکیی کوڕەکەی بۆ ئاژانسەکەمان قسەی کرد. باشکان رایگەیاند، دوای مانگرتن لە دژی گۆشەگیری لەسەر ڕێبەری گەلی کورد، کوڕەکەی چارەسەری پزیشکی بۆ نەکراوە و لە ٢٦ی ئایار / ٥ی جۆزەردان دا بە بیانووی چارەسەری پزیشکی بۆ زیندانی ژمارەی دووی بونیانی قەیسەری گواستراوەتەوە. بەو هۆیەشەوە کوڕەکەی ٨٧ ڕۆژە دەستی بە مانگرتن لە خواردن کردووە و ئەگەر داوای کوڕەکەی جێبەجێنەکرێت، تا مردن لەسەر مانگرتنەکەی بەردەوام دەبێت.
'مافی کۆمەڵایەتی پێشێلدەکرێت'
باشکان وتی، "دواین جار ٢ی ئەیلول / ١١ی خەرمانان بە تەلەفۆن لەگەڵ کوڕەکەمدا قسەم کرد. کوڕەکەم لەسەدا ٤٤ کەموکورتیی مێشکی هەیە. بە بیانووی چارەسەری بۆ زیندانێکی دیکەیان نارد، بەڵام نەک چارەسەریی بۆ ناکەن، بەڵکو مافە کۆمەڵایەتییەکەیشی پیشێل دەکەن. پێویستە کوڕەکەم چارەسەری بۆ بکرێت. کێ چ تاوانێکیشی کردبێت، پێویستە چارەسەریی پزیشکی بۆ بکرێت. لە دەستووری بنەڕەتیی تورکیادا زیندانیان مافیان. ئەمە مرۆڤایەتی نییە. نە ڕۆژنامە و نە کتێب دەدەن بە زیندانیان. چارەسەری پزیشکییان بۆ ناکرێت. دۆخی زیندانەکان زۆر خراپە و مافی زیندانییان پێشێل دەکرێت. لەم وڵاتەدا ماف نییە. با دەوڵەت منیش بخاتە زیندانەوە. تەنها داواکارییەکەم ئەوەیە کوڕەکەم بۆ زیندانێکی نزیکی ئامەد بگوازرێتەوە. خاوەنی ئەو دەرفەتە نیم هەموو جارێک بچم بۆ قەیسەری. من ئەم پێشێلکردنەی دەوڵەت ئاشکرا دەکەم. فەرموون منیش دەستگیر بکەن و بمخەنە زیندان."
'وەزارەتی داد بەرپرسی دۆخێکی نەخوازراوە'
باشکان ئەوەی خستەڕوو، لەبارەی دۆخی کوڕەکەی سەردانی لقی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (ئیهادە - ÎHD) لە ئامەد و ژمارەیەک پەرلەمانتاری هەدەپەی کردووە و لەگەڵ هەموو هەوڵەکانیش، چاوپێکەوتن لەگەڵ کوڕەکەی ئەنجامنەدراوە و وتی، "ئەگەر کوڕەکەم شتێکی بەسەر بێت دەوڵەت بەرپرسیارە. بە دەستی خۆم نامەیەکم بۆ زیندان نارد. وتیان داواکاریەکەت بۆ وەزارەتی داد دەنێرین. ڕاپۆرتی پزیشکیی کوڕەکەم هەیە کە دەڵێت، لەسەدا ٤٤ی مێشکی کەموکورتیی هەیە. بۆ ئەوەی دۆخی کوڕەکەم باش ببێت، پیویستە بۆ شوێنێکی تر بگوازرێتەوە. بە هۆیەوە سەردانی زۆر جێگە و کۆمەڵەم کرد. ئەگەر کوڕەکەم شتێکی بەسەر بێت وەزارەتى داد بەرپرسیارە. وازیان لێناهێنم. پێویست بێت، سەردانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا دەکەم."
ف.ق