سارا کایا دوورخرایەوە
سارا کایا هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانی نسێبین کە لە لایەن ڕژێمی تورکەوە دەستگیرکرابوو، بۆ زیندانی پیتی (ت) تارسوس دوورخرایەوە.
سارا کایا هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانی نسێبین کە لە لایەن ڕژێمی تورکەوە دەستگیرکرابوو، بۆ زیندانی پیتی (ت) تارسوس دوورخرایەوە.
کایا لە ١٣ی کانونی دووەمی ٢٠١٧ دەەستگیرکرا. کایا بە بیانۆی "یەکێتی و یەکپارچەیی دەوڵەتی تێکداوە" دادگایی کرا و لە پۆستەکەی دوورخرایەوە و لە جێگاکەی قەیوم دانرا.
کایا سەرەتا لە زیندانی پیتی (ئەی) مێردین زیندانیکرا و دواتر ١٧ی شوبات بۆ زیندانی وان گواسترایەوە.
ئەم جارەش کایا لە زیندانی وان بۆ زیندانی پیتی (ت) تارسوس دوورخرایەوە کە نزیکەی هەزار کیلۆمەتر دوورەترە.
کایا لە ٦ی تشرینی دووەم لە ٤مین دادگای سزا قوڕسەکانی مێردین بە سیستمی دەنگ و ڕەنگ بەشداری لە دانیشتنی دادگادا کردبوو و بڕیاری گرتنی درێژکرایەوە.
ف.ق