سزای زیندانی بەسەر سیاسەتمەداری کورد مەحمود ئالناکدا سەپێندرا

دوای ئەوەی بەر لە چەند رۆژێک دەستگیر کرابوو، ئەمڕۆ لە دادگای قەرس سزای زیندانی بەسەر سیاسەتمەداری کورد مەحمود ئالناکدا سەپێندرا.

سیاسەتمەدار و نووسەری کورد مەحمود ئالناک دوای ئەوەی لە ١٣ی شوباتدا لە شاری قەرس لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێکی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا دەستگیر کرابوو، بۆ وەرگرتنی وتە رەوانەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی قەڕس کرا و ئەمڕۆش رەوانەی دادگای شارەکە کرا.

دوای ئەوەی لە دادگا وتەی سیاسەتمەداری ناوبراو وەرگیرا، بە تۆمەتی "ئەندامی رێکخستنە" سزای زیندانی بۆ دەرکرا و رەوانەی گرتووخانە کرا.

بە پێی زانیارییەکان، پەرتوکەکانی محمد تونج و بێکەس و ئاشتکردنەوەی خێزانەکان و هەستیاربوونی لە بەرامبەر کۆکردنەوەی خۆڵ و خاشاک لە ئامەد، وەکو سزادانی ئالناک دیاری کراون و لەم چوارچێوەیەدا تۆمەتی "ئەندام بوون لە رێکخستن'دا بۆی هەڵبەستراوە.

ز.ش